عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، - 2
- یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. - 3
- دەریا بینی و هەڵات،
ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. - 4
- چیاکان وەک بەران بازیان دا،
گردەکان وەک بەرخۆلە. - 5
- چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ - 6
- ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و
ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟ - 7
- ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
لەبەردەم خودای یاقوب، - 8
- ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
بەردەئەستێی کردە کانیاو.