عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بانگەوازی دانایی و گێلایەتی
- 1
- دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،
حەوت[a] کۆڵەکەکەی داتاشیوە. - 2
- سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،
هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە. - 3
- کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،
لەسەر بەرزاییەکانی شار: - 4
- «کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: - 5
- «وەرن، لە نانی من بخۆن و
لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە. - 6
- واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،
بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.» - 7
- ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،
ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات. - 8
- سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛
سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت. - 9
- ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،
کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت. - 10
- لەخواترسی سەرەتای داناییە،
ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە، - 11
- چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،
ساڵانی ژیانت پتر دەبێت. - 12
- ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛
ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت. - 13
- گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،
ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت. - 14
- لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،
لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار، - 15
- بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،
ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن: - 16
- «کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: - 17
- «ئاوی دزراو شیرینە،
نانی بە دزی بەتامە.» - 18
- بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،
میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.
- a. 9:1 لەوانەیە ژمارە حەوت بۆ هێمای تەواوەتی و ڕێکوپێکی ماڵەکە بەکارهاتووە. بڕوانە ئاشکراکردن 1:19.