عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت،
لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت. - 2
- کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت،
کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت. - 3
- ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات،
هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات. - 4
- پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت،
بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن. - 5
- ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات
داو لەبەرپێی دەنێتەوە. - 6
- لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە،
بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت. - 7
- کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات،
بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات. - 8
- گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە،
بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە. - 9
- ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا،
گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت. - 10
- خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە،
بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن. - 11
- گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت،
بەڵام دانا خۆی دەگرێت. - 12
- ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت،
هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار. - 13
- هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن:
یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات. - 14
- ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات،
تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت. - 15
- داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،
بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات. - 16
- کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت،
بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن. - 17
- کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە،
چێژ دەداتە گیانت. - 18
- بەبێ سروش[a] گەل بەڕەڵا دەبێت،
بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت. - 19
- خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت،
هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ. - 20
- ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟
گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. - 21
- ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت،
لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە. - 22
- کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت،
کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە. - 23
- لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە،
بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت. - 24
- هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە،
سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت. - 25
- ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە،
بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت. - 26
- زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن،
بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت. - 27
- قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە،
قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.
- a. 29:18 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.