عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- شانازی بە سبەینێ مەکە،
چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە. - 2
- با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،
بێگانە نەک لێوەکانت. - 3
- بەرد قورسە و لم بە سەنگە،
بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە. - 4
- هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،
بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟ - 5
- سەرزەنشتی ئاشکرا
لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە. - 6
- برینی دۆست دڵسۆزییە،
بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە. - 7
- کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،
بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە. - 8
- وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،
ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی. - 9
- بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،
شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە. - 10
- واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،
لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،
دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە. - 11
- ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،
بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن. - 12
- ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،
بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. - 13
- ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە[a] ،
لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. - 14
- ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،
بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت. - 15
- دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،
هەروەک ئافرەتی شەڕانییە. - 16
- ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،
بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت. - 17
- ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و
مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.[b] - 18
- ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،
ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت. - 19
- وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،
ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە. - 20
- جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،
هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. - 21
- بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،
مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە. - 22
- هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،
لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،
گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە. - 23
- باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،
دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت، - 24
- چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،
تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت. - 25
- کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،
گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە، - 26
- بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و
گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە. - 27
- بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت
کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.
- a. 27:13 وەرگرتنی جلوبەرگ وەک بارمتە نەریت بووە.
- b. 27:17 کاریگەری لەسەر بەرامبەرەکەی دەبێت لە بیرکردنەوە و بڕیاردان.