عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،
ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، - 2
- چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و
لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. - 3
- بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،
بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، - 4
- بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن
لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. - 5
- پیاوی دانا بەتوانایە،
کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. - 6
- بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،
سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. - 7
- دانایی بەرزە بۆ گێل،
لە کۆڕی ناو دەروازەدا[a] دەمی لێک ناکاتەوە. - 8
- ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،
بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. - 9
- پیلانی گێلایەتی گوناهە،
خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. - 10
- ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،
بێ هێزیت! - 11
- ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و
لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە. - 12
- ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»
ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟
ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟
ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ - 13
- ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و
شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە، - 14
- هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.
ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و
ئومێدبڕ نابیت. - 15
- وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،
هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی، - 16
- چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،
بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت. - 17
- بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،
بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت، - 18
- نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،
جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە. - 19
- مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،
ئیرەیی بە بەدکاران مەبە، - 20
- چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و
چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. - 21
- ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،
تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە، - 22
- چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،
بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟ - قسەی دیکەی دانایان
- 23
- هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:
لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە. - 24
- ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»
گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن. - 25
- بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و
بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت. - 26
- وەڵامی ڕاست
وەک ماچی لێوە. - 27
- کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و
لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،
دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ. - 28
- بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،
بە لێوەکانت فێڵ مەکە. - 29
- مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،
سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.» - 30
- بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،
بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش. - 31
- چقڵ هەمووی داگرتبوو،
گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،
کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو. - 32
- تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،
بینیم و وانەم لێ وەرگرت: - 33
- کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، - 34
- ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
نەبوونیشت وەک چەکدار.
- a. 24:7 مەبەست لە کۆڕی خەڵکی شارە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پرسە گرنگەکان.