عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت،
باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە، - 2
- چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ،
ئەگەر تۆ نەوسنی. - 3
- ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە،
چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە. - 4
- خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت،
بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە. - 5
- چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە،
چونکە بێگومان باڵ دەگرێت،
وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت. - 6
- نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ،
ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە. - 7
- لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە
هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە،
پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.»
بەڵام دڵی لەگەڵت نییە. - 8
- ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و
قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت. - 9
- قسە بۆ گێل مەکە،
چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت. - 10
- سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە،
هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان، - 11
- چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە،
ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ. - 12
- دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و
گوێشت بەرەو قسەی زانیاری. - 13
- ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە،
ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت. - 14
- تۆ بە گۆچان لێی بدەیت،
گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. - 15
- ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە،
منیش دڵم خۆش دەبێت. - 16
- ناخم شادمان دەبێت،
کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن. - 17
- دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات،
بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی. - 18
- بێگومان دواڕۆژت دەبێت،
ئومێدی تۆ نابڕێت. - 19
- ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە،
دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە. - 20
- لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە،
یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن، - 21
- چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن،
ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات. - 22
- گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە،
دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە. - 23
- ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە،
هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن. - 24
- باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت،
ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت. - 25
- با دایک و باوکت شادمان بن،
ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت. - 26
- ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ،
با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت، - 27
- چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و
ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە. - 28
- تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت،
ناپاک[a] لەنێو خەڵک زۆر دەکات. - 29
- واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟
ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟
برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟ - 30
- بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن،
ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە. - 31
- تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری،
کە لەناو جام پڕشنگی داوە،
بە سووکی دەچێتە خوارەوە! - 32
- لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و
وەک توولەمار پێتەوەدەدات. - 33
- چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و
وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت. - 34
- وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت،
یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت. - 35
- دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو!
کوتامیان، نەمزانی!
کەی بە هۆش خۆم دێمەوە،
هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»
- a. 23:28 ناپاکی هاوسەریێتی.