عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت
باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە. - 2
- دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و
ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت. - 3
- مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات،
کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت. - 4
- دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،
بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە. - 5
- شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،
ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت. - 6
- زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن،
هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن. - 7
- پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە،
لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە!
بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت،
بەڵام بێ سوودە. - 8
- ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت،
ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە. - 9
- شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،
ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت. - 10
- گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە،
لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە. - 11
- وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە،
شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون. - 12
- هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،
بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە. - 13
- کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی،
ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە. - 14
- ماڵ و سامان میراتی باوکانە،
بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە. - 15
- تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت،
کەسی سست برسی دەبێت. - 16
- ئەوەی ڕاسپاردە[a] بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت،
بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت. - 17
- ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات،
ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە. - 18
- کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە،
مەبە هۆکاری مردنی. - 19
- ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت،
چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. - 20
- گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە،
بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت. - 21
- مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،
بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت. - 22
- ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،
هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە. - 23
- لەخواترسی بۆ ژیانە،
بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە. - 24
- تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،
تەنانەت بۆ دەمیشی نابات. - 25
- لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت،
تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات. - 26
- ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،
کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی. - 27
- ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا،
لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت. - 28
- شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات،
دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات. - 29
- سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە،
لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.
- a. 19:16 تەوراتی موسا.