عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بینینەکەی عۆبەدیا
- 1
- بینینەکەی عۆبەدیا.
یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئەدۆم ئەمە دەفەرموێت،
هەواڵێکمان لەلایەن یەزدانەوە بیست،
نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:
«هەستن! هەستن بۆ جەنگ.» - 2
- «ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،
تۆ زۆر ڕیسوا دەبیت. - 3
- فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،
ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد[a] ،
ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە،
ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:
”کێ دامدەگرێتە سەر زەوی؟“ - 4
- ئەگەر وەک هەڵۆ بەرز بیتەوە و
ئەگەر هێلانەت لەناو ئەستێرەکان دابنێیت،
لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 5
- «ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،
ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟
ئەگەر ڕەزبڕت[b] بۆ بێت
ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟
ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە! - 6
- ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!
گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن! - 7
- هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،
هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،
ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،
بەڵام تۆ تێناگەیت.» - 8
- یەزدان دەفەرموێت:
«ئایا لەو ڕۆژەدا،
دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،
تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟ - 9
- ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،
هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆن
بە کوشتن لەناودەچن. - 10
- لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،
ڕیسوایی داتدەپۆشێت،
بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت. - 11
- ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکرد
کاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد و
نامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی و
لەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،
هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان. - 12
- بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،
یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،
یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت. - 13
- نابێت بچیتە ناو دەروازەی گەلەکەم
لە ڕۆژی کارەساتیان،
یان بە ناخۆشییەکەیان دڵخۆش بیت
لە ڕۆژی کارەساتیان،
یان دەستت بۆ سامانەکەیان درێژ بکەیت
لە ڕۆژی کارەساتیان. - 14
- نابێت لەسەر دووڕیانەکان بوەستیت
بۆ کوشتنی دەربازبووەکانیان،
نابێت هەڵاتووەکانیان ڕادەست بکەیت
لە ڕۆژی تەنگانەیاندا. - 15
- «ڕۆژی یەزدان[c] بۆ هەموو گەلان نزیکە.
هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،
کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە. - 16
- هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،
هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛
دەخۆنەوە و دەخۆنەوە و
وەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن. - 17
- بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،
پیرۆز دەبێت،
بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن. - 18
- بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر و
بنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛
بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،
جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.
بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. - 19
- خەڵکی نەقەب
چیای عیسۆ داگیر دەکەن،
خەڵکی زوورگەکانیش
خاکی فەلەستییەکان.
دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،
بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد. - 20
- ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعانن
هەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛
ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدن
دەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن. - 21
- ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆن
بۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.
پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.
- a. 1:3 پایتەختی ئەدۆم ناوی سەلەع بوو، کە هەمان وشەی عیبرییە بۆ تاشەبەرد.
- b. 1:5 ڕەزبڕ: ئەوەی بەرهەمی ڕەزی دەبڕێتەوە.
- c. 1:15 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.