عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد.
- 2
- کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری،
- 3
- ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
«پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر،
پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، - 4
- پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات،
ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە: - 5
- «ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن،
ئەی ئیسرائیل، نشینگەکانت چەند خۆشن! - 6
- «وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە،
وەک باخچەی کەناری ڕووبار،
وەک ئەو درەختە ئەلوایانەی[a] کە یەزدان چاندبێتی،
وەک ئورزی قەراغی ئاو، - 7
- گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و
تۆوی ئەوان لەسەر ئاوی زۆر دەبێت.
«پاشای لە ئەگاگ باڵاتر دەبێت و
شانشینەکەی پایەدار دەبێت. - 8
- «خودا لە میسر دەریهێنان،
وەک شاخی گای کێوییە بۆیان،
ئەو نەتەوانەی ناحەزی دەکەن دەیانخۆن و
ئێسکیان تێکدەشکێنن و
بە تیرەکانیان دەیانبڕن. - 9
- خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون،
وەک شێرە مێ، کێ هەڵیاندەستێنێت؟
«بەرەکەتدار بن ئەوانەی بەرەکەتدارتان دەکەن،
نەفرەت لێکراو بن ئەوانەی نەفرەتتان لێ دەکەن.» - 10
- ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن،
- 11
- ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.»
- 12
- بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون،
- 13
- ”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“
- 14
- ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.»
- چوارەم پەیامی بەلعام
- 15
- ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
«پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر،
پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، - 16
- پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە،
ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات،
ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە: - 17
- «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا،
چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا.
ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و
داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت.
ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت،
کاسەسەری هەموو نەوەی شیت[b] تێکدەشکێنێت. - 18
- ئەدۆم داگیر دەکرێت،
سێعیری دوژمنیشی دەبێتە خاوەندار،
بەڵام ئیسرائیل قارەمانیێتی دەنوێنێت. - 19
- ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت،
بەجێماوەکان لە شار لەناودەبات.» - پێنجەم پەیامی بەلعام
- 20
- ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
«عەمالێق یەکەمی نەتەوەکان بوو،
بەڵام کۆتاییەکەی لەناوچوونە.» - 21
- ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی:
«نشینگەکەتان پتەوە و
هێلانەکەتان لەناو تاشەبەردە، - 22
- بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن،
کاتێک ئەشوورییەکان بە دیلتان دەگرن.» - 23
- ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
«ئای کێ دەژیێت کاتێک خودا ئاوا دەکات، - 24
- لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە[c] کەشتییەکان دێن و
ئەشوور و عێبەر ژێردەستە دەکات،
بەڵام ئەوانیش بۆ لەناوچوونن.» - 25
- ئینجا بەلعام هەستا و بەڕێکەوت و گەڕایەوە شوێنی خۆی، بالاقیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.
- a. 24:6 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک (سەباڕ)، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.
- b. 24:17 نەوەی شیت کوڕی ئادام، واتا گەلی مۆئاب.
- c. 24:24 قوبرس و کەنارەکانی ڕۆژئاوای.