عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
- 2
- فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
- 3
- پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
- ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕاونەتەوە
- 4
- شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
- 5
- ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:
- 6
- ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
- 7
- ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)
ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: - 8
- نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
- 9
- نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
- 10
- نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
- 11
- نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
- 12
- نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
- 13
- نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
- 14
- نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
- 15
- نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
- 16
- نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
- 17
- نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
- 18
- نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
- 19
- نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
- 20
- نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
- 21
- نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
- 22
- نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
- 23
- نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
- 24
- نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
- 25
- نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
- 26
- پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
- 27
- پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
- 28
- پیاوانی بێتعەزماڤێت، چل و دوو؛
- 29
- پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
- 30
- پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
- 31
- پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
- 32
- پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
- 33
- پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
- 34
- پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
- 35
- پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
- 36
- پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
- 37
- پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
- 38
- پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
- 39
- کاهینەکان:
نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛ - 40
- نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
- 41
- نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
- 42
- نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
- 43
- لێڤییەکان:
نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. - 44
- گۆرانیبێژەکان:
نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت. - 45
- دەرگاوانەکان:
نەوەکانی
شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت. - 46
- خزمەتکارانی پەرستگا:
نەوەکانی
چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، - 47
- قێرۆس، سیعا، پادۆن،
- 48
- لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
- 49
- حانان، گیدێل، گەحەر،
- 50
- ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
- 51
- گەزام، عوزە، پاسێیەح،
- 52
- بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
- 53
- بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
- 54
- بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
- 55
- بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
- 56
- نەچیەح و حەتیفا.
- 57
- نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
نەوەکانی
سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا، - 58
- یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
- 59
- شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن.
- 60
- سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
- 61
- ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
- 62
- نەوەکانی
دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو. - 63
- لە کاهینەکانیش:
نەوەکانی
حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. - 64
- ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
- 65
- پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم[a] دادەنرێت.
- 66
- هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
- 67
- جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
- 68
- حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ[b] ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
- 69
- چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.
- 70
- هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم[c] زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس[d] و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
- 71
- هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد[e] مەنای زیو.
- 72
- ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.
- 73
- کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون.
کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.
- a. 7:65 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28:30 و یەکەم ساموئێل 23:9-12.
- b. 7:68 بڕوانە عەزرا 2:66.
- c. 7:70 هەزار درهەم: نزیکەی 8,5 کیلۆگرام.
- d. 7:70 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29:20 و زەکەریا 9:15؛ 14:20 و عیبرانییەکان 9:13.
- e. 7:71 نزیکەی 2،1 تەنی زیو.