عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەوانەی مۆریان کرد:
نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا.
سدقیا، - 2
- سەرایا، عەزەریا، یەرمیا،
- 3
- پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا،
- 4
- حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ،
- 5
- حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا،
- 6
- دانیال، گینەتۆن، باروخ،
- 7
- مەشولام، ئەبیا، میامین،
- 8
- مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا.
ئەمانە کاهینەکان بوون. - 9
- لێڤییەکانیش:
یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و - 10
- هاوکارەکانیان: شەڤەنیا،
هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان، - 11
- میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا،
- 12
- زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا،
- 13
- هۆدیا، بانی و بەنینو.
- 14
- ڕابەرەکانی گەل:
پەرعۆش، پەحەتمۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی، - 15
- بوننی، عەزگاد، بێڤەی،
- 16
- ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین،
- 17
- ئاتێر، حەزقیا، عەزور،
- 18
- هۆدیا، حاشوم، بێسای،
- 19
- حاریف، عەناتۆت، نێڤای،
- 20
- مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر،
- 21
- مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع،
- 22
- پەلەتیا، حانان، عەنایا،
- 23
- هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ،
- 24
- هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق،
- 25
- ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو،
- 26
- ئەخیا، حانان، عانان،
- 27
- مەلوخ، حاریم و بەعەنا.
- 28
- «پاشماوەی گەلیش کە لە کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا پێکهاتوون، هەروەها هەموو ئەوانەی لە پێناو تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، لەگەڵ ژنەکانیان و هەموو کوڕ و کچەکانیان کە زانین و تێگەیشتنیان هەیە،
- 29
- ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، خانەدانەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی بکەن.
- 30
- «بەڵێن دەدەین کە کچمان نەدەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ نەهێنن بۆ کوڕمان.
- 31
- «کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها هەر حەوت ساڵ جارێک زەوییەکانمان بە بەیاری بەجێدەهێڵین و لە قەرزەکانیشمان خۆشدەبین.
- 32
- «جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە بەسەر خۆماندا دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان:
- 33
- بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان.
- 34
- «هەروەها ئێمەی کاهین لەگەڵ لێڤییەکان و گەل تیروپشکمان کرد کە ساڵانە لە کاتی دیاریکراودا هەر بنەماڵەیەک دار بۆ ماڵی خوداکەمان بهێنێت، بۆ ئەوەی هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان بسووتێنرێت.
- 35
- «هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو درەختێکی میوە ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان.
- 36
- «لەگەڵ کوڕی نۆبەرە و نۆبەرەی هەموو نێرینەیەکی ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن.
- 37
- «هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. هەروەها دەیەکی بەروبوومەکانمان بۆ لێڤییەکان دەبێت، چونکە ئەوە لێڤییەکانن کە دەیەک لە هەموو ئەو شارۆچکانە کۆدەکەنەوە کە ئێمە تێیاندا کار دەکەین.
- 38
- کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان.
- 39
- نەوەی ئیسرائیل بە نەوەی لێڤیشەوە، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن.
«واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»