عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سکاڵای یەزدان لە دژی ئیسرائیل
- 1
- گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:
«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،
با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت. - 2
- «ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،
ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!
چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،
داواکەی لە دژی ئیسرائیلە. - 3
- «ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟
بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە! - 4
- من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،
لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.
من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،
هەروەها هارون و مریەمیش. - 5
- ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت
بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و
بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.
گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،
تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.» - 6
- بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و
بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟
ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،
بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟ - 7
- ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و
بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟
ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،
بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟ - 8
- ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و
داوای چیت لێدەکات:
دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و
بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت. - تاوان و سزای ئیسرائیل
- 9
- ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!
دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:
«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن! - 10
- ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟
ئایا ئێفەی[a] ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟ - 11
- ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،
ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟ - 12
- دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،
دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و
بە زمانیان فێڵ دەکەن. - 13
- لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،
لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم. - 14
- ئێوە دەخۆن و تێر نابن،
گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.
ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،
چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر. - 15
- ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،
زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،
ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە، - 16
- چونکە فەرزەکانی عۆمری[b] و
هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و
ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.
لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و
دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و
تانە و تەشەری نەتەوەکان.»
- a. 6:10 ئێفە یەکەیەکی کێشە، بیست و دوو لیتر بوو.
- b. 6:16 عۆمری باوکی ئەحاڤ بوو، هەردووکیان گەلی خودایان بۆ بتپەرستی هاندا. بڕوانە 1 پاشایان 16:23-26.