عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات،
تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە. - 2
- میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو،
ماڵمان بۆ بێگانە. - 3
- هەتیو و بێ باوک بووین،
دایکانمان وەک بێوەژنن. - 4
- دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوە
دارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت. - 5
- ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە،
ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە. - 6
- دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوە
بۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست. - 7
- باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان،
ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین. - 8
- کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن،
کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات. - 9
- بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە
هەتا بژێوی پەیدا دەکەین. - 10
- پێستمان وەک تەنوور سووتاوە،
لەبەر برسیێتی برژاوین. - 11
- لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان،
پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا. - 12
- میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن،
ڕێز لە پیران ناگیرێت. - 13
- لاوانیان دەهاڕدرێن،
منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن. - 14
- پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن،
لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا. - 15
- خۆشی دڵمان نەما،
شاییمان بوو بە شیوەن. - 16
- تاجی سەرمان کەوت.
قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد! - 17
- لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا،
لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو، - 18
- لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو،
چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن. - 19
- ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت،
تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. - 20
- بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟
بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟ - 21
- ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە،
وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە، - 22
- یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت و
بە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟