عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بەشی هۆزی شیمۆن
- 1
- تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە.
- 2
- جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو:
بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا، - 3
- حەچەر شوعال، بالا، عەچەم،
- 4
- ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما،
- 5
- چیقلەگ، بێتمەرکاڤۆت، حەچەر سوسا،
- 6
- بێتلەڤائۆت، شاروحەن، واتا سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
- 7
- عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتا چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
- 8
- هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب.
ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. - 9
- میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت.
- بەشی هۆزی زەبولون
- 10
- تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا:
سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو. - 11
- سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام.
- 12
- ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع.
- 13
- لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا.
- 14
- لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو.
- 15
- دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێتلەحم[a] .
- 16
- ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- بەشی هۆزی یەساخار
- 17
- تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- 18
- سنوورەکەشیان ئەمانە بوو:
یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم، - 19
- حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت،
- 20
- ڕەبیت، قیشیۆن، ئەڤەچ،
- 21
- ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێتپەچێچ بوو،
- 22
- هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێتشەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو،
شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. - 23
- ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان.
- بەشی هۆزی ئاشێر
- 24
- تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان،
- 25
- سنوورەکەشیان ئەمانە بوو:
حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف، - 26
- ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات.
- 27
- ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێتداگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێتعێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی
- 28
- بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن.
- 29
- ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست[b] بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ،
- 30
- عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ،
بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. - 31
- ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- بەشی هۆزی نەفتالی
- 32
- تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- 33
- سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو.
- 34
- ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون[c] .
- 35
- شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت،
- 36
- ئەدامە، ڕامە، حاچۆر،
- 37
- قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر،
- 38
- یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێتعەنات و بێتشەمەش،
نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. - 39
- ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- بەشی هۆزی دان
- 40
- تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا،
- 41
- جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو:
چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش، - 42
- شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا،
- 43
- ئێلۆن، تیمنا، عەقرۆن،
- 44
- ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات،
- 45
- یەهودییە، بەنێڤەرەق، گەت ڕیمۆن،
- 46
- ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو.
- 47
- پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناو نا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان.
- 48
- ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- بەشی یەشوع
- 49
- پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا.
- 50
- بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح[d] لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو.
- 51
- ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە.
- a. 19:15 ئەم شوێنە جیاوازە لەگەڵ بێتلەحمی یەهودا کە دواتر داود و عیسا تێیدا لەدایک بوون.
- b. 19:29 لەلای دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: لەلای دەریاوە، لێرە و لە ئایەتی 8.
- c. 19:34 بەپێی دەقی عیبری: یەهودای ئوردون.
- d. 19:50 تیمنەت سەرەح: هەروەها بە (تیمنەت حەرەس) ناسراوە. بڕوانە ڕابەران 2:9.