عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لیستی ئەو پاشایانەی کە بەزین
- 1
- ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:
- 2
- سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،
حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە، - 3
- دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل[a] ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو[b] بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێتیەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.
- 4
- سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە[c] و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،
- 5
- حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.
- 6
- موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات[d] دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.
- 7
- ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعلگاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.
- 8
- ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.
ئەمانە ئەو پاشایانەن: - 9
- پاشای ئەریحا
پاشای عای کە لەلای بێتئێلە - 10
- پاشای ئۆرشەلیم
پاشای حەبرۆن - 11
- پاشای یەرموت
پاشای لاخیش - 12
- پاشای عەگلۆن
پاشای گەزەر - 13
- پاشای دەڤیر
پاشای گەدەر - 14
- پاشای حۆرما
پاشای عەراد - 15
- پاشای لیڤنا
پاشای عەدولام - 16
- پاشای مەقێدا
پاشای بێتئێل - 17
- پاشای تەپووەح
پاشای حێفەر - 18
- پاشای ئەفێق
پاشای لەشارۆن - 19
- پاشای مادۆن
پاشای حاچۆر - 20
- پاشای شیمرۆنمەرۆن
پاشای ئەکشاف - 21
- پاشای تەعنەک
پاشای مەگیدۆ - 22
- پاشای قەدەش
پاشای یۆقنەعام لە کارمەل - 23
- پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر
پاشای گۆییم لە گلگال - 24
- پاشای تیرزە.
هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.
- a. 12:3 دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4:18.
- b. 12:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.
- c. 12:4 ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.
- d. 12:6 میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.