عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نزای یونس
- 1
- یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد،
- 2
- گوتی:
«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،
وەڵامی دامەوە.
لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،
گوێت لە دەنگم بوو. - 3
- فڕێتدامە قووڵایی،
لەناو جەرگەی دەریاکان،
لافاو دەوری دام،
شەپۆلەکانت بە لێشاو
دایانپۆشیم. - 4
- گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،
بەڵام دەگەڕێمەوە
بۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“ - 5
- ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،
قووڵایی دەوری گرتم،
گیای دەریا لەسەرم ئاڵا. - 6
- هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،
بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.
ئەی یەزدانی پەروەردگارم،
بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە. - 7
- «ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،
تۆم بیرکەوتەوە،
نزاکەم گەیشتە لات،
بۆ پەرستگای پیرۆزت. - 8
- «ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن
لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە. - 9
- بەڵام من بە دەنگی ستایشەوە
قوربانیت بۆ سەردەبڕم،
ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.» - 10
- ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.