عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- حوکمی نەتەوەکان
- 1
- «لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،
کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە، - 2
- هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و
دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات[a] .
لەوێدا دادگاییان دەکەم،
لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،
کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و
زەوییەکەی منیان دابەش کرد. - 3
- لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،
منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،
کچیان بۆ شەراب فرۆشت
بۆ ئەوەی بیخۆنەوە. - 4
- «ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە،
- 5
- چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان.
- 6
- نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.
- 7
- «ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە.
- 8
- کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 9
- ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:
خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!
پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!
با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن. - 10
- گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،
داسەکانیشتان بکەنە ڕم.
با لاواز بڵێت،
«من پاڵەوانم!» - 11
- ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،
لەوێدا کۆببنەوە.
ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە! - 12
- «نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،
بۆ دۆڵی یەهۆشافات،
چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی
هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر. - 13
- داسەکە ڕاوەشێنن،
چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.
وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،
چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،
قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،
چونکە خراپەیان زۆرە!» - 14
- «لە دۆڵی بڕیار
کۆمەڵ، کۆمەڵ!
چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە
لە دۆڵی بڕیار. - 15
- خۆر و مانگ تاریک دەبن و
ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. - 16
- یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،
لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،
ئاسمان و زەوی دەهەژێن.
بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،
قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل. - بەرەکەتی سەر گەلی خودا
- 17
- «ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،
لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.
ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛
لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت. - 18
- «لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،
گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛
هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،
کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،
دۆڵی شەتیم[b] ئاو دەدات. - 19
- بەڵام میسر وێران دەبێت،
ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،
لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،
خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت. - 20
- یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،
ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە. - 21
- لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم
کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»
یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!
- a. 3:2 لە عیبری بە واتای خودا دادگایی دەکات.
- b. 3:18 یان: دۆڵی داری ئەکاسیا، شوێنێکی وشک و بێ ئاو بووە.