عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی یەکەمی ئەلیفاز
- 1
- ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟
بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟ - 3
- لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە و
دەستە شلبووەکانت توند کردووە. - 4
- قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون و
ئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند. - 5
- بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،
لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت. - 6
- ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟
ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟ - 7
- «بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،
یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟ - 8
- وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن و
چەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن. - 9
- بە هەناسەی خودا لەناودەچن و
بە بای تووڕەییەکەی نامێنن. - 10
- مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی و
کەڵبەی شێرەکان شکێنران. - 11
- شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر و
بەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن. - 12
- «وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،
گوێم چرپەیەکی بیست. - 13
- لە مۆتەکەی[a] شەومدا
کاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە، - 14
- ترس و تۆقینێک منی داگرت و
هەموو ئێسکەکانم لەرزین. - 15
- ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی و
مووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات. - 16
- ڕاوەستا،
بەڵام نەمزانی چی بوو،
شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،
چرپەیەک و دەنگێکم بیست: - 17
- ”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،
یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟ - 18
- ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات و
گومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی، - 19
- ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،
ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە و
وەک مۆرانە پان دەکرێنەوە. - 20
- لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،
بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. - 21
- ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،
تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“
- a. 4:13 خەونێکی ناخۆش.