عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:
- 2
- «ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟
گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“ - 3
- لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،
قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“ - 4
- «من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،
وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە. - 5
- تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،
تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن. - 6
- ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و
ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟ - 7
- ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،
یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟ - 8
- خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و
ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە. - 9
- «خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،
لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن. - 10
- ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،
ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات، - 11
- ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و
لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“ - 12
- کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،
وەڵام ناداتەوە. - 13
- خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،
توانادارەکە تەماشای ناکات. - 14
- ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت
ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،
داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و
دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت، - 15
- هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و
گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری. - 16
- بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و
بەبێ زانین قسەی زل دەکات.»