عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئیتر ئەلیهو گوتی:
- 2
- «گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان،
گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن، - 3
- چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە
وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات. - 4
- با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و
لەنێو خۆمان بزانین چی باشە. - 5
- «ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم،
بەڵام خودا مافی منی داماڵی. - 6
- لە کاتی دادگاییم
بە درۆ دەخرێمەوە و
برینەکەم ساڕێژ نابێت
لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“ - 7
- چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟
سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و - 8
- پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و
لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟ - 9
- لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤ
جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“ - 10
- «لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان.
خراپە لە یەزدان بە دوورە و
ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا، - 11
- چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و
پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات. - 12
- جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،
توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە. - 13
- کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و
کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟ - 14
- ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە
ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە، - 15
- هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و
مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە. - 16
- «ئەگەر تێگەیشتنت هەیە،
ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە. - 17
- ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟
یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟ - 18
- ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت: ”ئەی هیچوپووچ!“
یان بە پیاوماقوڵان: ”ئەی خراپەکاران!“ - 19
- ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و
دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت،
چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟ - 20
- لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛
گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛
بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ. - 21
- «چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛
ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت. - 22
- نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ،
کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە. - 23
- پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات،
هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن. - 24
- دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و
خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت. - 25
- لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات،
بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن. - 26
- لەبەر ئەوەی خراپەکارن
لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات، - 27
- چونکە لەدوای ئەو لایاندا و
لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە، - 28
- بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات،
بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو. - 29
- بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت،
کێ هەیە تاوانباری بکات؟
ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟
لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات - 30
- بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و
نەبێت بە تەڵە بۆ گەل. - 31
- «ئەگەر بە خودا بگوترێت:
”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم، - 32
- ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە،
ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“ - 33
- ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت[a] بداتەوە،
لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟
تۆ هەڵدەبژێریت نەک من،
ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت. - 34
- «تێگەیشتووان پێم دەڵێن،
ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن: - 35
- ”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و
قسەکانی بەبێ وریاین.“ - 36
- خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە
لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران! - 37
- یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛
بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و
زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»
- a. 34:33 ئەم وشەیە لە زمانی عیبری بە هەردوو واتای پاداشت و سزا دێت.