عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئەلیهو
- 1
- ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.
- 2
- بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.
- 3
- لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.
- 4
- ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.
- 5
- کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
- 6
- ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:
«من تەمەنم کەمە و
ئێوەش پیرن؛
لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام
بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم. - 7
- گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و
با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“ - 8
- بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،
ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. - 9
- تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و
تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن. - 10
- «لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛
منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم. - 11
- ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،
گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛
هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە - 12
- لێتان وردبوومەوە.
بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و
وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە. - 13
- لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛
با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“ - 14
- ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و
منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە. - 15
- «واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛
قسەیان لێ داماڵرا. - 16
- ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،
کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟ - 17
- ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛
منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم، - 18
- چونکە پڕم لە قسەکردن و
ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛ - 19
- ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،
وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت. - 20
- قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛
لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە. - 21
- لایەنگری کەس ناکەم و
مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛ - 22
- چونکە زمانلووسی نازانم
جارێ دروستکەرەکەم نامبات.