عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی نۆیەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!
چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد! - 3
- چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!
چۆن زانینی زۆرت دەرخست! - 4
- بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و
ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟ - 5
- «تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا
لە سامناکی خودا دەلەرزن. - 6
- جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،
شوێنی لەناوچوون[a] شاردراوە نییە. - 7
- ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و
زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت. - 8
- ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و
هەور لەژێری نادڕێت. - 9
- ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،
هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە. - 10
- ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە
وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی. - 11
- کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و
لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن. - 12
- بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و
بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ[b] دەوەشێنێت. - 13
- بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و
دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا. - 14
- بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.
هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!
ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»
- a. 26:6 لەناوچوون: عیبری: \+tl ئەبەدۆن\+tl*. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
- b. 26:12 هێمایە بۆ میسر.