عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی یەکەمی چۆفەر
- 1
- چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،
یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟ - 3
- ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،
یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟ - 4
- بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە و
من لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“ - 5
- بەڵام خۆزگە خودا دەدوا و
لێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و - 6
- نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،
چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،
جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت. - 7
- «ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟
ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟ - 8
- ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،
لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ - 9
- پێوانەکەی لە زەوی درێژترە و
لە دەریاش پانترە. - 10
- «ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە و
تۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ - 11
- بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن و
خراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟ - 12
- بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو
هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت. - 13
- «ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت و
دەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە، - 14
- ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە و
نەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت، - 15
- ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت و
چەسپاو دەبیت و ناترسیت. - 16
- چەرمەسەری لەبیر دەکەیت و
وەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە. - 17
- ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت و
تاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت. - 18
- دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،
دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت. - 19
- خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات و
زۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە. - 20
- بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن و
پەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛
ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»