عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «لە ناخەوە قێزم لە ژیان دەبێتەوە،
بە ئازادی سکاڵای خۆم دەردەبڕم،
بە دڵێکی بریندارەوە قسە دەکەم. - 2
- بە خودا دەڵێم: بڕیاری تاوانباریم بەسەردا مەسەپێنە!
تێمبگەیەنە بۆچی دادگاییم دەکەیت. - 3
- ئایا بەلاتەوە باشە ستەم بکەیت،
ئەوەی بە دەستی خۆت دروستت کرد، زەلیلی بکەیت؟
بە پیلانی بەدکاران پێبکەنیت؟ - 4
- ئایا چاوی گۆشتیت هەیە؟
ئایا وەک چاوی مرۆڤ دەبینیت؟ - 5
- ئایا ڕۆژگارت وەک ڕۆژگاری مرۆڤە،
یان تەمەنت وەک تەمەنی ئێمە دیاریکراوە؟ - 6
- بۆچی بەدوای تاوانمدا دەگەڕێیت و
چاو بۆ گوناهم دەگێڕیت؟ - 7
- هەرچەندە تۆ دەزانیت کە من تاوانبار نیم و
کەسیش نییە لە دەستی تۆ فریام بکەوێت. - 8
- «دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم،
ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟ - 9
- لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا،
ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟ - 10
- ئایا وەک شیر منت نەچۆڕاند و
وەک پەنیر منت نەمەیاند؟ - 11
- بە پێست و گۆشت منت پۆشی و
بە ئێسک و ماسوولکە منت چنی. - 12
- ژیان و خۆشەویستی نەگۆڕت پێ بەخشیم،
چاودێریی تۆ ڕۆحی منی پاراست. - 13
- «بەڵام ئەمەت لە دڵی خۆتدا شاردەوە،
من زانیم کە چیت لە دڵدایە. - 14
- ئەگەر گوناه بکەم، چاودێریم دەکەیت و
لە تاوانەکەم بێبەریم ناکەیت. - 15
- ئەگەر تاوانبار بم، قوڕبەسەرم!
ئەگەر بێتاوانیش بم، ناتوانم شانازی پێوە بکەم،
چونکە من تێرم لە شەرمەزاری و
زەلیلی خۆم بینی. - 16
- ئەگەر سەرم بەرز بکەمەوە وەک شێر ڕاوم دەکەیت،
دەگەڕێیتەوە و سامی خۆتم نیشان دەدەیت. - 17
- شایەتەکانت لە دژم نوێ دەکەیتەوە و
تووڕەیی خۆتم لەسەر زیاد دەکەیت و
یەک لەدوای یەک هێزەکانت دەنێریتە سەرم. - 18
- «ئیتر بۆچی لە سکی دایکمەوە دەرتهێنام؟
خۆزگە بفەوتامایە و ئەو کاتە هیچ چاوێکیش نەیدەبینیم. - 19
- وەک ئەوەی نەبووبم، وا دەبوو،
لە سکی دایکمەوە بۆ گۆڕ دەبردرام. - 20
- ئایا ڕۆژگارم کەم نییە؟
بەرمدە! وازم لێ بهێنە! با تاوێک زەردەخەنە بێتە سەر لێوم، - 21
- پێش ئەوەی بڕۆم و ئیتر نەگەڕێمەوە،
بۆ خاکی تەمومژ و سێبەری مەرگ، - 22
- خاکی تاریکی، وەک شەوەزەنگ،
سێبەری مەرگ و ناڕێکی،
خۆرهەڵاتنیشی وەک شەوەزەنگە.»