عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پەیامێک سەبارەت بە فەلەستییەکان
- 1
- ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:
- 2
- یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت و
دەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،
زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،
شار و دانیشتووانەکەی.
خەڵکی هاوار دەکەن،
هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن - 3
- لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،
لە خڕەی گالیسکەکانی و
جیڕەی چەرخەکانی.
باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوە
لەبەر شلبوونی دەستەکانی. - 4
- لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووە
بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان و
بۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەک
کە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.
یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،
پاشماوەی کەناری کەفتۆر. - 5
- خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،
ئەسقەلان کپ دەبێت.
ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،
هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟ - 6
- «”ئای ئەی شمشێری یەزدان،
هەتا کەی پشوو نادەیت؟
بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە[a] و
هێدی بە و کپ بە.“ - 7
- بەڵام چۆن پشوو دەدات
کە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،
لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،
لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»
- a. 47:6 کالانەکەتەوە.