عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سییۆن ناوێکی نوێی هەیە
- 1
- لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم و
لە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابم
هەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە و
ڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت. - 2
- ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،
هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.
ناوێکی نوێت لێ دەنرێت
کە دەمی یەزدان دیاری دەکات. - 3
- دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان و
تاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات. - 4
- چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» و
چیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،
بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا[a] »،
خاکەکەشت، «بەعولە[b] »،
چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،
خاکەکەشت مێردی دەبێت. - 5
- وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،
ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.
وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،
ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت. - 6
- ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،
بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.
ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،
ئۆقرە مەگرن، - 7
- لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت و
ناوداری دەکات لە زەویدا. - 8
- یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی و
بە هێزی بازووی سوێندی خوارد:
«چیتر دانەوێڵەکەت
ناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت و
شەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،
نامۆکان نایخۆنەوە، - 9
- بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە و
ستایشی یەزدان دەکەن،
ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوە
لە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.» - 10
- تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!
ڕێگای گەل خۆش بکەن.
ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!
لە بەرد پاکی بکەنەوە.
ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە. - 11
- ئەوەتا یەزدان
بە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:
«بە شاری سییۆن بڵێن،
”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!
وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی و
خەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“» - 12
- ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،
«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،
تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،
«شارە بەجێنەماوەکە».