عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ڕاستودروستان لەناودەچن،
کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.
خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،
بەڵام کەس تێناگات
کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە
بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات. - 2
- ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر
دێتە ناو ئاشتییەوە،
لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە. - 3
- «بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،
توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە! - 4
- گاڵتە بە کێ دەکەن؟
لە کێ دەم دەکەنەوە و
زمان درێژ دەکەن؟
ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و
توخمی درۆ نین؟ - 5
- ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،
لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،
ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و
لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی. - 6
- بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،
بێگومان ئەوان پشکی تۆن.
هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و
پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.
ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟ - 7
- جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،
بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت. - 8
- لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی
هێمای بتەکەتت داناوە.
پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،
سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.
پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،
حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،
ناموسی ئەوانت بینی. - 9
- بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ[a] و
بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.
نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،
شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! - 10
- درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،
کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“
هێزێکی نوێت دۆزییەوە
لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت. - 11
- «لە کێ ترسایت و تۆقیت
وا ناپاکیت لەگەڵ کردم،
منت لە دڵت نەهێشتەوە و
لەبیرت کردم؟
ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم
لە من نەترسایت؟ - 12
- من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،
کە هیچ سوودیان بۆت نییە. - 13
- کاتێک هاوار دەکەیت،
با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!
بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،
تەنانەت شنەبا دەیانبات.
بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من
دەبێت بە میراتگری خاکەکە،
کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.» - ژیاندنەوەی دڵشکێنراوەکان
- 14
- یەزدان دەفەرموێت:
«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!
کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.» - 15
- خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،
ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:
«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،
هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام
کە دڵشکێنراون و بێفیزن،
بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە. - 16
- هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و
هەتا کۆتایی تووڕە نابم،
چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،
هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە. - 17
- لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،
لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،
بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون. - 18
- ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،
ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە، - 19
- وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.
ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،
چاکیشی دەکەمەوە،»
یەزدان دەفەرموێت. - 20
- بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون
کە ناتوانێت ئارام بێتەوە،
ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات. - 21
- خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
- a. 57:9 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28:3.