عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بانگهێشتکردنی تینووەکان
- 1
- «هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،
وەرن بۆ ئاو[a] ،
ئەوانەش کە پارەیان نییە،
وەرن، بکڕن و بخۆن!
وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخ
شەراب و شیر بکڕن. - 2
- بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟
بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟
بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،
با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت. - 3
- گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،
گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.
پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،
خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود. - 4
- ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،
ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان. - 5
- ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت و
ئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،
لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،
لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
چونکە شکۆمەندی کردیت.» - 6
- ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،
لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە. - 7
- با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت و
خراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،
با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،
بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە. - 8
- «بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە و
ڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 9
- «هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،
ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و
بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان. - 10
- هەروەک چۆن باران و بەفر
لە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە و
ناگەڕێنەوە ئەوێ،
بەڵکو زەوی ئاو دەدەن و
وای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت و
تۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن، - 11
- فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:
بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،
بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و
سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم. - 12
- ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە و
بە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،
چیاکان و گردەکان
لەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،
هەموو دارەکانی دەشتودەریش
بە دەست چەپڵە لێ دەدەن. - 13
- لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت و
لە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،
بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،
نیشانەیەکی هەتاهەتایی
کە لەناو ناچێت.»
- a. 55:1 ئاو: هێمایە بۆ ژیان و بەزەیی خودا.