عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆشحاڵی ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە
- 1
- چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،
بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،
وەک گوڵاڵە سوورە، - 2
- بە تەواوی چرۆ دەکات و
تەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!
شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،
شەوکەتی کارمەل و شارۆن،
ئەوان شکۆی یەزدان و
شەوکەتی خودامان دەبینن. - 3
- دەستە شلەکان توند بکەن و
ئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن. - 4
- بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:
«خۆتان توند بکەن، مەترسن!
ئەوەتا خوداتان،
بە تۆڵەسەندنەوە دێت،
سزای خوداتان.
ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.» - 5
- ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت و
گوێی کەڕ دەکرێتەوە. - 6
- ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات و
زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،
چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و
ڕووباریش لە بیابان. - 7
- سەراب دەبێتە گۆم و
خاکی تینوو بە کانیاو.
لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان،
قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت. - 8
- لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،
ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.
گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،
بەڵکو بۆ ئەوانەیە
کە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،
گێلەکان پێدا ناڕۆن. - 9
- شێر لەوێ نابێت،
جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،
لەوێ بەرچاو ناکەون.
بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن، - 10
- ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،
بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،
شادییەکی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.
خۆشی و شادی پێیان دەگەن و
ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.