عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- شانشینی ڕاستودروستی
- 1
- ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و
میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن، - 2
- مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و
وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،
وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و
وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا. - 3
- چاوی بینەران کز نابێت و
گوێی گوێگرەکان دەبیستێت. - 4
- دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و
زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن. - 5
- ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،
بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»، - 6
- چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و
دڵیشی خراپە دەکات،
بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،
لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،
بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و
تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت. - 7
- ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و
پیلانی بەدکاری دەگێڕێت،
هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات
ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت. - 8
- بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و
لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت. - ئافرەتانی ئۆرشەلیم
- 9
- ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،
هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!
ئەی کیژە دڵنیاکان،
گوێ شل بکەن بۆ قسەی من! - 10
- ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ
لەرز دەتانگرێت،
چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و
کۆکردنەوە نایەت. - 11
- ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!
ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!
جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،
گوش لە کەمەرتان ببەستن. - 12
- لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،
بۆ ڕەزی بەردار، - 13
- بۆ خاکی گەلەکەم
دڕکوداڵ دەڕوێت،
بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،
بۆ شارە گەشاوەکە. - 14
- بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،
شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،
قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،
دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان، - 15
- هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،
جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و
باخیش بە دارستان دادەنرێت. - 16
- جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و
ڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت. - 17
- جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و
کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی. - 18
- ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و
لە نشینگەی ئاسوودەیی و
شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی. - 19
- تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،
شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت، - 20
- بەڵام خۆزگە بە خۆتان
کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و
گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.