عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوڕبەسەری بۆ ئەفرایم
- 1
- قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن!
قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت،
کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە.
قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە! - 2
- ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە.
وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر،
وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ،
بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی. - 3
- پێشێل دەکرێت
تاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم. - 4
- دەبێت بە گوڵی سیس بوو
جوانی شکۆمەندییەکەی،
ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە،
وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین،
ئەوەی دەیبینێت
هێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات. - 5
- لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالار
دەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی و
تاجی شکۆمەندی
بۆ پاشماوەی گەلەکەی. - 6
- دەبێتە ڕۆحی دادپەروەری
بۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان و
پاڵەوانیێتی
بۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان. - 7
- ئەمانیش بە شەراب گێژن و
بە مەی گومڕان:
کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن،
بە شەراب قووتدەدرێن،
بە مەی گومڕان،
کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن،
کوێرانە حوکم دەدەن. - 8
- هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە و
هیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە. - 9
- دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟
پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟
بۆ لەشیربڕاوەکان،
یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟ - 10
- وەک گغە گغ بۆ گغە گغ،
بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،[a]
کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.» - 11
- کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆ
قسە بۆ ئەم گەلە دەکات. - 12
- بۆ ئەوانەی پێی گوتن:
«ئەمە حەسانەوەیە،
با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.»
بەڵام نەیانویست گوێ بگرن. - 13
- جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە:
گغە گغ بۆ گغە گغ،
بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،
کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.
بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون و
بشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن. - 14
- ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن! - 15
- گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و
پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە،
کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت
لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە،
چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و
لەناو ساختە پەناگیر دەبین.» - 16
- لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،
کە دەبێتە سەنگی مەحەک،
گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە[b] بۆ بناغەیەکی پتەو،
ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت. - 17
- دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە و
بە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم،
جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت و
پەناگاش ئاو دایدەپۆشێت. - 18
- پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و
پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت.
کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت،
ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل. - 19
- هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات،
چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێت
بە شەو و بە ڕۆژ.»
بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکە
دەبێتە مایەی تۆقاندن. - 20
- دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان و
لێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە. - 21
- یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا،
هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆش
بۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە!
بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە! - 22
- ئێستا گالتەجاڕ مەبن،
نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت،
چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا. - 23
- گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن،
گوێ بگرن و قسەم ببیستن. - 24
- ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت،
هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟ - 25
- ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد،
تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت و
گەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت و
جۆ لە شوێنی نیشانکراو،
گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟ - 26
- جا خودای خۆی فێری دەکات،
بە دادوەری ڕێنمایی دەکات. - 27
- کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت،
چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت،
بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت و
زیرەش بە گۆچان. - 28
- دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت،
هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت،
چەرخەی عەرەبانەکەی و
ئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن. - 29
- هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون،
ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.
- a. 28:10 عیبری: \+tl چاڤ لاچاڤ، قاڤ لاقاڤ\+tl*، کە تەنها دەنگە لە زمانی عیبری بەبێ واتا، وەک گوێگرتن لە زمانێکی بیانی.
- b. 28:16 گرنگترین بەردی بناغە: بەردی قولینچک، بەردێکی گەورەیە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.