عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سروشێک سەبارەت بە ئۆرشەلیم
- 1
- سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین[a] :
چیتانە وا سەرکەوتوون،
هەموو بۆ سەربان، - 2
- ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،
پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟
کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و
مردووی جەنگ نین. - 3
- فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،
بێ بەرگری بە دیل گیران.
هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،
ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون. - 4
- لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،
بە تاڵییەوە دەگریێم،
زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم
لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.» - 5
- یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین
بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان
بۆ دیوار بڕین و
هاوارکردن بۆ چیا. - 6
- ئیلام تیردانی هەڵگرتووە
بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،
قییریش قەڵغانی دەرخست. - 7
- جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،
ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە. - 8
- داپۆشینی یەهودا نامێنێت.
جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە
چەکەکانی کۆشکی دارستان، - 9
- کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و
ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە. - 10
- ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و
ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە. - 11
- ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،
بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.
بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،
ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی. - 12
- یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد
بۆ گریان و شیوەن و
سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش. - 13
- بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،
مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،
گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!
«با بخۆین و بخۆینەوە،
چونکە سبەی دەمرین.» - 14
- گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
- 15
- یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،
شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە: - 16
- چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،
هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،
ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و
بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟ - 17
- «ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و
بە هێزەوە لوولت دەکات، - 18
- وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و
بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.
لەوێ دەمریت و
گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،
ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت! - 19
- لە پلەکەت دەرتدەکەم و
لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە. - 20
- «لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و
- 21
- جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.
- 22
- کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.
- 23
- وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.
- 24
- هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»
- 25
- یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- a. 22:1 دۆڵی بینین: ناوێکی مەجازییە بۆ ئۆرشەلیم.