عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سروشێک سەبارەت بە بابل
- 1
- سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا[a] :
وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات،
لە چۆڵەوانییەوە دێت،
لە خاکێکی ترسناک. - 2
- ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە:
ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات.
سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا!
کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی. - 3
- لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار،
ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون،
سەرسام بووم لە گوێگرتن،
واقم وڕما لە بینین. - 4
- سەرم لێ شێوا،
ترس منی لەرزاند،
زەردەپەڕی خۆشیی منی
کردە تۆقین. - 5
- خوان ئامادە دەکەن،
ڕایەخ ڕادەخەن،
دەخۆن و دەخۆنەوە!
هەستن ئەی میران!
قەڵغان چەور بکەن! - 6
- پاشان پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت:
«بڕۆ ئێشکگر بە پێوە ڕابگرە،
ئەوەی دەیبینێت با ڕایبگەیەنێت. - 7
- کاتێک چەند گالیسکەیەک دەبینێت،
لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت،
سواری گوێدرێژ یان سواری وشتر،
با بە تەواوی گوێی شل بکات،
زۆر شلی بکات.» - 8
- ئینجا ئێشکگرەکە هاواری کرد:
«گەورەم، من ڕۆژانە لەسەر قوللەی چاودێرییەکە ڕاوەستاوم،
هەموو شەوانیش لە بنکەی پاسەوانێتییەکەم دەمێنمەوە. - 9
- ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە،
لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت.
وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت:
”کەوتووە، بابل کەوتووە!
هەموو وێنەی خوداوەندەکانی
بەرەو زەوی شکان!“» - 10
- ئەی خەڵکینە، کە لەسەر جۆخین جەنجەرکراون،
ئەوەی لە یەزدانی سوپاسالارەوە بیستوومە
لە خودای ئیسرائیلەوە پێتان ڕادەگەیەنم. - سروشێک سەبارەت بە ئەدۆم
- 11
- سروشێک سەبارەت بە دوما:
لە سێعیرەوە هاوارم بۆ دەکرێت،
«ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟
ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟» - 12
- ئێشکگرەکەش[b] وەڵام دەداتەوە:
«بەیانی دێت، هەروەها شەویش.
ئەگەر داواکارن، داوا بکەن،
بگەڕێنەوە، وەرن.» - سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان
- 13
- سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان:
ئەی کاروانی دیدانییەکان،
ئەوانەی لەنێو دەوەنەکانی عەرەبستان شەو بەسەردەبەن، - 14
- بەرەوپیری تینوو، ئاو بهێنن.
ئەی دانیشتووانی خاکی تێما،
بە نانەوە بەرەو ڕووی هەڵاتوو بچن، - 15
- چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،
لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،
لە ڕووی کەوانی توندکراو،
لە ڕووی سەختی جەنگ. - 16
- پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت: «دوای یەک ساڵی ڕەبەق، هەموو شکۆمەندی قێدار بەسەردەچێت و
- 17
- پاشماوەی پاڵەوانە کەوان بەدەستەکانی نەوەی قێدار ژمارەیان کەم دەبن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمووی.»
- a. 21:1 دەکرێت مەبەست لە ناوچەی خوارووی خاکی بابل بێت کە نزیکی کەنداوی فارس.
- b. 21:12 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.