عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل
- 1
- کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،
ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،
بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد. - 2
- ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،
لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،
بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،
هەمووی دەستکردی وەستایە.
دەربارەیان دەڵێن:
«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،
بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!» - 3
- لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن و
وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،
وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،
وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە[a] . - 4
- «بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،
ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.
جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،
جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە. - 5
- من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،
لە زەوی تینووێتی. - 6
- کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،
کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،
لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد. - 7
- جا وەک شێر دەبم بۆیان،
وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم. - 8
- وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم و
پەردەی دڵیان دەدڕێنم.
وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،
ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن. - 9
- «ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،
چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت. - 10
- ئێستا کوا پاشاکەت؟
تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،
کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:
”پاشا و میرم بدەرێ“؟ - 11
- لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا و
لە هەڵچوونمدا بردمەوە. - 12
- تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،
گوناهەکانیشی تۆمارکراون. - 13
- ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،
بەڵام منداڵێکی نەفامە،
چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و
لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە. - 14
- «لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،
لە مردن دەیانکڕمەوە.
ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟
ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟
«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، - 15
- هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.
بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،
بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،
ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە و
سەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.
گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانی
تاڵان دەکرێت. - 16
- خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،
چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،
بە شمشێر دەکوژرێن و
منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،
سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»
- a. 13:3 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گێڕانەوەی تیشکی خۆر.