عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»:
- 2
- ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست،
ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام،
لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە،
با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن،
لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت! - 3
- خودا لە تێمانەوە هات،
پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات.[a]
شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە و
ستایشی ئەو زەوی پڕکردووە. - 4
- پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە،
لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت،
لەوێدا توانای شاردرابووەوە. - 5
- پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت،
گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو. - 6
- ڕاوەستا و زەوی هەژاند،
تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند.
چیا دێرینەکان کوتران،
گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە،
بەڵام یەزدان جاویدانییە. - 7
- چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی،
ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین. - 8
- ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟
ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟
ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو،
تاکو سواری ئەسپ بیت و
گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟ - 9
- کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و
داوای تیرێکی زۆرت کرد.
بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە، - 10
- چیاکان تۆیان بینی و لەرزین،
لافاوی ئاوەکان تێپەڕین،
قووڵاییەکان دەنگیان هات،
شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە. - 11
- خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان[b] ،
بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت،
بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت. - 12
- بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت،
بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد. - 13
- بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە،
بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت.
سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد،
لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە. - 14
- بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد،
کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان،
خۆشیان ئامادە کرد
بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە. - 15
- بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر،
ئاوە زۆرەکانت هەژاند. - 16
- بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە،
لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین،
ئێسکەکانم کلۆر بوون،
چۆکم لەرزی.
لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم
بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم. - 17
- لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و
دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،
لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و
کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،
لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر[c] دەبڕدرێتەوە و
مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە، - 18
- بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،
بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم. - 19
- یەزدانی پەروەردگار هێزی منە،
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات،
توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان.
- a. 3:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ناوەڕاستی ئایەتی 9 و لە کۆتایی ئایەتی 13، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 3:11 بڕوانە یەشوع 10:12-14.
- c. 3:17 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.