عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە،
- 2
- هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،
بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان: - 3
- با نیعمەت[a] و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت،
- 4
- ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات.
- 5
- هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.
- مژدەیەکی دیکە نییە
- 6
- پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە[b] وەردەگەڕێن!
- 7
- مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن.
- 8
- بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت.
- 9
- وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت.
- 10
- ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.
- چۆن پۆڵس بوو بە نێردراو؟
- 11
- پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل[c] کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە.
- 12
- لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.
- 13
- بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم.
- 14
- لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان.
- 15
- بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو
- 16
- کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد،
- 17
- سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.
- 18
- ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس[d] بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە.
- 19
- بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی.
- 20
- خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە.
- 21
- دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا،
- 22
- بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن[e] بە ڕوخسار نەناسراو بووم،
- 23
- تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.»
- 24
- ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.
- a. 1:3 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت.
- b. 1:6 مەبەست لە مژدەیەکی جیاوازە.
- c. 1:11
q پەیامەی ئینجیل دەربڕینی پەیامی ئینجیل کە لێرەدا بەکارهاتووە هەمان وشەی مزگێنییە کە لە ئایەتەکانی 7، 8، 9 بەکارهاتووە. - d. 1:18 یۆنانی: \+tl کێفاس\+tl*.
- e. 1:22
q سەر بە مەسیحن لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.