عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نزیکبوونەوەی کۆتایی
- 1
- هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
- 2
- «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە بە خاکی ئیسرائیل دەفەرموێت:
«”کۆتایی! کۆتاییەکە هات!
هەر چوار لای خاکەکەی گرتەوە. - 3
- ئێستاش کۆتاییەکەت نزیک بووەتەوە،
تووڕەییم بەسەرتدا دەبارێنم.
بەگوێرەی ڕەفتارەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم و
سزای هەموو نەریتە قێزەونەکانت دەدەمەوە. - 4
- جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە و
دەستم لێت ناپارێزم،
بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،
سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش دەدەم کە لەنێوتان دەکرێن.
ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“ - 5
- «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”بەڵایەک دێت!
بەڵایەک لەمەوپێش لە وێنەی نەبووە! - 6
- کۆتاییەکە هات!
کۆتاییەکە هات!
ئاوڕی لێت دایەوە،
ببینە، وا هات! - 7
- ئەی دانیشتووی خاکەکە نۆرە گەیشتە سەرت،
کاتەکەی هات و ڕۆژەکە نزیک بووەتەوە،
لەسەر چیاکان هاتوهەرایە،
نەک هاواری خۆشی. - 8
- ئێستا بەم زووانە تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و
هەڵچوونی خۆم هەڵدەڕێژم،
بەپێی کردەوەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم و
لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکان سزات دەدەم. - 9
- جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە و
دەستم لێت ناپارێزم،
بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،
سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش کە لەنێوتان دەکرێن.
ئیتر دەزانن کە من یەزدانم لێتان دەدەم. - 10
- «”ئەوەتا ڕۆژەکە!
ئەوەتا هات!
چەرخ سووڕایەوە،
داردەست گوڵی کرد،
لووتبەرزی چرۆی کرد! - 11
- ستەم بووە داردەستی خراپە،
نە خۆیان و نە سامانیان و
نە هاتوهەرایان دەمێنێت،
شکۆیان نامێنێت. - 12
- کاتەکە هاتووە!
ڕۆژەکە گەیشتووە!
ئینجا نە کڕیار دڵخۆش دەبێت و
نە فرۆشیار خەمبار دەبێت،
چونکە تووڕەیی لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. - 13
- فرۆشیار تەمەنی هەرچەند بێت
فرۆشراو وەرناگرێتەوە،[a]
چونکە ئەو پەیامەی خودا
بۆ هەموو خەڵکەکەیە ناگەڕێتەوە،
مرۆڤیش لەبەر تاوانەکەی
ناتوانێت دەست بە ژیانییەوە بگرێت. - 14
- «”هەرچەندە فوو لە کەڕەنا بکەن و
هەموو چەک و ئازووقەیەک ئامادە بکەن،
بەڵام کەس ناچێتە جەنگ،
چونکە تووڕەییم لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. - 15
- شمشێر لە دەرەوە و
دەرد و قاتوقڕیش لەناوەوە.
ئەوەی لە دەشتودەرە بە شمشێر دەمرێت،
ئەوەش لە شارە قاتوقڕی و دەرد دەیخوات. - 16
- ئەوانەی دەرباز دەبن
هەڵدێن بۆ چیاکان و
وەک کۆتری دۆڵەکان هەموویان دەگمێنن،
هەریەکە و لەبەر تاوانەکەی خۆی. - 17
- هەموو دەستەکان شل دەبن و
هەموو ئەژنۆکان دەبن بە ئاو. - 18
- جلوبەرگی گوش[b] دەپۆشن و
ترس دایاندەگرێت.
ڕیسوایی لەسەر ڕوخساریان دەبێت و
سەریان دەڕووتێتەوە. - 19
- «”زیوەکانیان فڕێدەدەنە سەر شەقامەکان و
زێڕیان دەبێتە گڵاوی.
زێڕ و زیویان ناتوانێت
لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان فریایان بکەوێت.
بەوانە تێر نابن و هەر برسی دەبن،
چونکە ئەو شتانە بۆیان بوون بە کۆسپی تاوان. - 20
- بە خشڵە جوانەکانیشیان کە مایەی شانازی بوون
لە دروستکردنی بتە گڵاوەکانیان بەکاریانهێنا،
وێنەی قێزەونیان دروستکرد.
لەبەر ئەوە بۆیان دەکەم بە مایەی گڵاوی. - 21
- دەیدەمە دەست بێگانەکان بۆ تاڵانی،
هەروەها دەیدەمە بەدکارانی زەوی بۆ دزی،
جا گڵاوی دەکەن. - 22
- ڕووی خۆم لێیان وەردەگێڕم و
شوێنی بەنرخم گڵاو دەکەن،
توندوتیژەکان دێنە ناویەوە،
ئەوێ گڵاو دەکەن. - 23
- «”زنجیر دروستبکە بۆ بەدیلگرتن!
چونکە خاکەکە پڕ بووە لە تاوانی خوێنڕشتن،
شارەکەش پڕ بووە لە ستەم. - 24
- جا دڕندەترینی نەتەوەکان دەهێنم و
دەست بەسەر ماڵەکانیاندا دەگرن،
شانازیکردنی بەهێزەکان لەناودەبەم،
پیرۆزگاکانیان گڵاو دەبێت. - 25
- لە کاتی تۆقینیان
داوای ئاشتی دەکەن و نییە. - 26
- بەڵا لەسەر بەڵا و
هەواڵ لەسەر هەواڵ دێت،
داوای بینین لە پێغەمبەر دەکەن،
فێرکردن لەلای کاهین نامێنێت،
ڕاوێژکردنیش لەلای پیران. - 27
- پاشا دەگریێت و
میر نائومێد دەبێت،
دەستی گەلی خاکەکەش دەلەرزێت.
بەگوێرەی ڕەفتاری خۆیان بەسەریاندا دەهێنمەوە و
بەگوێرەی حوکمەکانی خۆیان حوکمیان بەسەردا دەدەم.
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“»
- a. 7:13 مەبەستی لەوەیە کە ساڵی یۆبیل نابینێت، بڕوانە لێڤییەکان 25:25-28.
- b. 7:18 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.