عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە،
- 2
- کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.
- 3
- ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە،
- 4
- چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت.
- 5
- هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە.
- 6
- ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟
- 7
- هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،
بەڵام هەرگیز تێر ناخوات. - 8
- دانا چی لە گێل زیاترە؟
چی یارمەتی هەژار دەدات
کە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات
لەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟ - 9
- ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتە
باشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.
ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. - 10
- ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە و
زانراوە.
مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکات
کە لە خۆی بەهێزترە. - 11
- ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،
ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،
جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟ - 12
- کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟