عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نانی سەر ئاوەکان
- 1
- نان بدە بە دەم ئاوەوە،
چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت. - 2
- بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،
چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات. - 3
- ئەگەر هەور پڕبێت،
باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.
ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،
ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت. - 4
- ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،
ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات. - 5
- هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،
یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،
بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،
کە هەمووان دروستدەکات. - 6
- سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،
سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،
چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،
ئەم یان ئەو،
یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت. - بەدیهێنەرت لە لاویێتیت لەبیر بێت
- 7
- ڕووناکی شیرینە و
باشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت. - 8
- ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،
با بە هەمووی دڵخۆش بێت.
بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،
چونکە زۆر دەبێت.
هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە. - 9
- ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،
با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.
بە ڕێگای دڵی خۆت و
بە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،
بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانە
خودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان. - 10
- پەستی لە دڵت داماڵە و
خراپە لە لەشت دووربخەوە،
چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.