عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاند
هەتا ئەوەی بووە گەچ، - 2
- هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،
قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.
مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،
لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا. - 3
- فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم و
هەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 4
- یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە و
فەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،
چونکە درۆکانیان فریوی دان
ئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن، - 5
- هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،
قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.» - حوکم بەسەردادانی ئیسرائیل
- 6
- یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن،
نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو. - 7
- سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن،
ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە.
پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن،
تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن. - 8
- لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووە
لە پاڵ هەموو قوربانگایەک،
شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوە
لەناو ماڵی خوداوەندیان. - 9
- «من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد،
ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو،
وەک دار بەڕوو بەهێز بوون.
بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد و
ڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە. - 10
- من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان،
چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن،
بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن. - 11
- «لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان و
لەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو[a] .
ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 12
- «بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو،
فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن. - 13
- «ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنم
وەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێت
لەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان. - 14
- ئەوەی خێرایە هەڵنایەت،
بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات و
پاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات. - 15
- تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،
ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت و
ئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات. - 16
- ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانان
لەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- a. 2:11 بڕوانە سەرژمێری 6:1-21.