عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ستایشێکی داود.
- 1
- بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا،
هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. - 2
- هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم،
هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. - 3
- یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە،
مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە. - 4
- هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات،
پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. - 5
- دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن،
منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. - 6
- دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن،
منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. - 7
- یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن،
گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. - 8
- یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. - 9
- یەزدان بۆ هەمووان چاکە،
بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. - 10
- ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن،
خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. - 11
- دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن،
باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن، - 12
- تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت،
هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. - 13
- شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە،
فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.
یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە،
خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. - 14
- یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان،
ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە. - 15
- چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە،
تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ. - 16
- دەستت دەکەیتەوە و
ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت. - 17
- یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە،
خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. - 18
- یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،
لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە. - 19
- ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن،
گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات. - 20
- یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت،
بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات. - 21
- دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ،
با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.