عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- داهاتووی ئۆرشه‌لیم
- 1
- قوڕبه‌سه‌ر شاری سته‌مكاره‌كان
ئه‌وه‌ی یاخی بووه و گڵاوه! - 2
- گوێی له كه‌س نه‌گرت،
ته‌مبێ نه‌بوو،
پشتی به یه‌زدان نه‌به‌ست،
له خودای خۆی نزیك نه‌بووه‌وه. - 3
- میره‌كانی ناوه‌ڕاستی شێرن ده‌نه‌ڕێنن،
دادوه‌ره‌كانی گورگی ئێوارانن،
هیچ بۆ به‌یانی ناهێڵنه‌وه. - 4
- پێغه‌مبه‌ره‌كانی له‌خۆبایین،
خه‌ڵكانێكی ناپاكن،
كاهینه‌كانی پیرۆزگایان گڵاو كردووه،
ته‌وراتیان پێشێل كردووه. - 5
- یه‌زدان له‌و شاره‌دا ڕاستودروسته،
ناڕه‌وایی ئه‌نجام نادات.
به‌یانییان دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كات،
كه‌موكوڕی تێدا نییه،
به‌ڵام سته‌مكار واتای سه‌رشۆڕی نازانێت. - تۆبهنهكردنی ئۆرشه‌لیم
- 6
- «نهتهوهكانم ڕیشه‌كێش كرد،
قه‌ڵاكانیان وێران بوون،
شه‌قامه‌كانی ئه‌وانم چۆڵ كرد،
به‌بێ ڕێبوارن،
شاره‌كانیان وێران كران،
به‌بێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان. - 7
- ئینجا فه‌رمووم:
”بێگومان ئیتر لێم ده‌ترسیت و
ته‌مبێ ده‌بیت!“
هه‌تا نشینگه‌كه‌ی ڕیشه‌كێش نه‌كرێت،
هه‌موو سزای خۆم به‌سه‌ریدا ناسه‌پێنم.
به‌ڵام چالاك بوون
له گه‌نده‌ڵكردنی هه‌موو كرده‌وه‌كانیان.» - 8
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕێم بكه‌ن،
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڵده‌ستم بۆ شایه‌تیدان،
چونكه بڕیارم دا نه‌ته‌وه‌كان كۆبكه‌مه‌وه،
پاشایه‌تییه‌كان خڕبكهمهوه،
هه‌تا هه‌ڵچوونم به‌سه‌ریاندا هه‌ڵڕێژم،
هه‌موو گڕی تووڕه‌ییم،
به ئاگری ئیره‌ییم
هه‌موو زه‌وی هه‌ڵده‌لووشێت. - چاكسازی پاشماوه‌ی ئیسرائیل
- 9
- «ئینجا لێوی هه‌موو گه‌لان پاك ده‌كه‌مه‌وه،
هه‌تا هه‌موویان به ناوی یه‌زدانه‌وه نزا بكه‌ن،
تاكو هاوشانی یه‌كتر خزمه‌تی بكه‌ن. - 10
- له‌وبه‌ری ڕووباره‌كانی كوشهوه
ئه‌وانه‌ی ده‌مپه‌رستن، گه‌له پهرتوبڵاوكراوهكهم،
دیارییهكانم پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. - 11
- له‌و ڕۆژه‌دا به‌هۆی كرده‌وه‌كانت سه‌رشۆڕ نابیت
كه پێیان له من یاخی بوویت،
چونكه من له‌م شاره دایانده‌ماڵم،
ئه‌وانه‌ی به لووتبه‌رزییان دڵخۆشن.
ئیتر ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ر لووت به‌رزی
له كێوی پیرۆزم. - 12
- به‌ڵام گه‌لێكت تێدا ده‌هێڵمه‌وه
ساده و ساكار،
پشت به ناوی یه‌زدان ده‌به‌ستێت. - 13
- پاشماوه‌ی ئیسرائیلیش چیدی خراپه ناكه‌ن،
درۆ ناكه‌ن،
له ده‌میاندا زمانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر نامێنێت،
چونكه به ئاسووده‌یی ده‌خۆن و ڕاده‌كشێن،
كه‌سیش نییه بیانترسێنێت.» - 14
- سییۆنی كچ گۆرانی بڵێ،
ئه‌ی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بكه!
به هه‌موو دڵته‌وه شادمان و دڵخۆشبه،
ئه‌ی ئۆرشه‌لیمی كچ! - 15
- یه‌زدان سزاكه‌ی تۆی داماڵی،
دوژمنه‌كه‌ت كشایه‌وه.
یه‌زدان، پاشای ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ تۆیه،
جارێكی دیكه له خراپه ناترسیت. - 16
- له‌و ڕۆژه‌دا به ئۆرشه‌لیم ده‌گوترێت:
«ئه‌ی سییۆن مه‌ترسه،
ده‌ستت شل مه‌كه. - 17
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵتدایه،
له ڕزگاركردن قاره‌مانه.
به شادییه‌وه پێت دڵخۆش ده‌بێت،
له‌ناو خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی ده‌تبووژێنێته‌وه،
به گۆرانییه‌وه پێت شاد ده‌بێت.» - 18
- «ئه‌وانه‌ی بۆ نه‌مانی جه‌ژن ده‌گریێن
له تۆ دایانده‌ماڵم،
له‌مه‌ودوا شه‌رمه‌زاری هه‌ڵناگریت. - 19
- له‌و كاته‌دا من سزایان ده‌ده‌م
هه‌موو ئه‌وانه‌ی زه‌لیلیان كردیت؛
شه‌له‌كه ڕزگار ده‌كه‌م و
ئه‌وانه‌ی دوورخراوبوونه‌وه كۆیان ده‌كه‌مه‌وه.
ستایش و ناوبانگیان پێ ده‌به‌خشم
له هه‌موو خاكێك كه شه‌رمه‌زار بوون. - 20
- له‌و كاته‌دا كۆتان ده‌كه‌مه‌وه،
له‌و كاته‌دا ده‌تانگه‌ڕێنمه‌وه خاكی خۆتان.
ستایش و ناوبانگتان پێ ده‌به‌خشم
له‌نێو هه‌موو گه‌لانی زه‌وی،
كاتێك ڕاپێچكراوهكانتان و به‌ختیاریتان
له‌به‌رچاوتان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.