عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سزای دوژمنانی ئیسرائیل
- 1
- ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش[a] لە دژی خاکی حەدراخ و
لە دیمەشق دەمێنێتەوە،
چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیل
چاویان لە یەزدانە. - 2
- هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،
لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان. - 3
- سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،
زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،
زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان. - 4
- بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت و
لە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،
هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت. - 5
- ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،
غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،
عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.
غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،
ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت. - 6
- خەڵکی زۆڵ[b] ئەشدۆد داگیر دەکەن،
لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم. - 7
- گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم و
خواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.
ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان و
وەک هۆزێک دەبن لە یەهودا و
عەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان. - 8
- بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،
بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.
ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،
چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە. - هاتنی پاشای سییۆن
- 9
- ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!
ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!
ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،
دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،
بێفیزە و سواری ماکەرێک و
جاشی ماکەرێک بووە. - 10
- گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و
ئەسپیش لە ئۆرشەلیم،
کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.
ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،
فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و
لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە. - 11
- هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،
دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم. - 12
- ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،
ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە. - 13
- من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،
ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،
ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،
لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،
تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان. - دەرکەوتنی یەزدان
- 14
- ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،
تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.
یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،
بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات، - 15
- یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.
بە بەردی قۆچەقانی[c] دوژمن تێکدەشکێنن،
دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،
وەک تاسی خوێنپرژێن[d] پڕ دەبن،
کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت. - 16
- لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،
هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.
لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوە
وەک بەردی گرانبەهای تاج. - 17
- چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!
دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات و
شەرابی نوێش بە پاکیزەکان.
- a. 9:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.
- b. 9:6 بیژی
- c. 9:15 بەردەقانی
- d. 9:15 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29:20 و زەکەریا 14:20 و عیبرانییەکان 9:13.