عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سزای دوژمنانی ئیسرائیل 
1
ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌ به‌ سروش[a] له‌ دژی خاكی حه‌دراخ و
له‌ دیمه‌شق ده‌مێنێته‌وه‌،
چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵك و هۆزه‌كانی ئیسرائیل
چاویان له‌ یه‌زدانه‌.
2
هه‌روه‌ها له‌ دژی حه‌ماتی هاوسنووری،
له‌ دژی سور و سه‌یدایه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ زۆر دانان.
3
سور قه‌ڵای بۆ خۆی بنیاد نا،
زیوی وه‌ك خۆڵ خڕكرده‌وه‌،
زێڕیش وه‌ك قوڕی كۆڵانه‌كان.
4
به‌ڵام په‌روه‌ردگار ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و
له‌ ده‌ریا هێزه‌كه‌ی له‌ناوده‌بات،
هه‌روه‌ها به‌ ئاگر ده‌سووتێنرێت.
5
ئه‌سقه‌لان ده‌یبینێت و ده‌ترسێت،
غه‌زه‌ش زۆر به‌ ئازار ده‌بێت،
عه‌قرۆنیش، چونكه‌ هیواكانی مایه‌ی شه‌رمه‌زارین.
غه‌زه‌ پاشاكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات،
ئه‌سقه‌لانیش ئاوه‌دانی تێدا نامێنێت.
6
خه‌ڵكی زۆڵ[b] ئه‌شدۆد داگیر ده‌كه‌ن،
لووتبه‌رزی فه‌له‌ستییه‌كان له‌ناوده‌به‌م.
7
گۆشتی به‌ خوێنه‌وه‌ له‌به‌رده‌میان لاده‌به‌م و
خواردنی قه‌ده‌غه‌كراو له‌به‌ر ددانه‌كانیان.
ئه‌و فه‌له‌ستییانه‌ش كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ دێنه‌ پاڵ خوداكه‌مان و
وه‌ك هۆزێك ده‌بن له‌ یه‌هودا و
عه‌قرۆنیش وه‌ك یه‌بوسییه‌كان.
8
به‌ڵام له‌ چوارده‌وری په‌رستگاكه‌م هه‌ڵده‌ده‌م،
بۆ پارێزگاریكردن له‌ چه‌ته‌.
ئیتر هه‌رگیز سه‌ركاری بێگاری نایه‌ته‌ سه‌ریان،
چونكه‌ ئێستا چاوم له‌سه‌ریانه‌.
هاتنی پاشای سییۆن 
9
ئه‌ی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش به‌!
ئه‌ی شاری ئۆرشه‌لیم، هاواری خۆشی بكه‌!
ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته‌ لات،
دادپه‌روه‌ره‌ و ڕزگاركه‌ره‌،
بێفیزه‌ و سواری ماكه‌رێك و
جاشی ماكه‌رێك بووه‌.
10
گالیسكه‌ی جه‌نگ له‌ ئه‌فرایم له‌ناوده‌به‌م و
ئه‌سپیش له‌ ئۆرشه‌لیم،
كه‌وانی جه‌نگ ده‌شكێنرێت.
ئه‌و پاشایه‌ ئاشتی بۆ گه‌لان ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی له‌ ده‌ریاوه‌ بۆ ده‌ریایه‌ و
له‌ ڕووباری فوراتیشه‌وه‌ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌.
11
هه‌روه‌ها بۆ تۆش، له‌به‌ر خوێنی په‌یمانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تۆ،
دیله‌كانت له‌ بیری بێ ئاو به‌ڕه‌ڵا ده‌كه‌م.
12
ئه‌ی ئه‌و دیلانه‌ی هیواتان هه‌یه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ قه‌ڵاكانتان،
ئه‌مڕۆ من ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌ دوو هێنده‌ قه‌ره‌بووتان ده‌كه‌مه‌وه‌.
13
من یه‌هودام وه‌ك كه‌وانه‌كه‌ی خۆم چه‌ماندووه‌ته‌وه‌،
ئه‌فرایمم كردووه‌ته‌ تیره‌كانم،
ئه‌ی سییۆن، كوڕه‌كانی تۆم ڕاپه‌ڕندووه‌،
له‌ دژی كوڕه‌كانی تۆ، ئه‌ی یۆنان،
تۆم كردووه‌ به‌ شمشێری پاڵه‌وان.
ده‌ركه‌وتنی یه‌زدان 
14
ئینجا یه‌زدان له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت،
تیره‌كه‌ی وه‌ك بروسك ده‌بریسكێته‌وه‌.
یه‌زدانی باڵاده‌ست فوو به‌ كه‌ڕه‌نادا ده‌كات،
به‌ناو گه‌رده‌لووله‌كانی باشووردا ده‌ڕوات،
15
یه‌زدانی سوپاسالار گه‌له‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
به‌ به‌ردی قۆچه‌قانی[c] دوژمن تێكده‌شكێنن،
ده‌خۆنه‌وه‌ و ده‌نه‌ڕێنن هه‌روه‌ك شه‌رابیان نۆشی بێت،
وه‌ك تاسی خوێنپرژێن[d] پڕ ده‌بن،
كه‌ بۆ پرژاندنی گۆشه‌كانی قوربانگا به‌كاردێت.
16
له‌و ڕۆژه‌دا یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان ڕزگاریان ده‌كات،
هه‌روه‌ك شوان مێگه‌له‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌یانڕازێنێته‌وه‌
وه‌ك به‌ردی گرانبه‌های تاج.
17
چه‌ند سه‌رنجڕاكێش و جوان ده‌بێت!
دانه‌وێڵه‌ گه‌شه‌ به‌ لاوه‌كان ده‌كات و
شه‌رابی نوێش به‌ پاكیزه‌كان.
  1. a. 9‏:1 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه‌ كه‌ له‌ ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ بۆ مرۆڤ هاتبێت.
  2. b. 9‏:6 بیژی
  3. c. 9‏:15 به‌رده‌قانی
  4. d. 9‏:15 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 29‏:20 و زه‌كه‌ریا 14‏:20 و عیبرانییه‌كان 9‏:13‏\+xt*‏.