عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پیاوێك به گوریسی پێوانه‌وه
- 1
- ئینجا چاوم هه‌ڵبڕی و پیاوێكم له‌به‌رده‌مم بینی گوریسی پێوانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
- 2
- لێم پرسی: «بۆ كوێ ده‌چیت؟»
وه‌ڵامی دامه‌وه: «بۆ پێوانی ئۆرشه‌لیم، تاكو درێژی و پانییه‌كه‌ی بزانم.» - 3
- له‌و كاته‌دا ئه‌و فریشته‌یه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم هاته ده‌ره‌وه، فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ره‌وپیری هاته ده‌ره‌وه و
- 4
- پێی گوت: «ڕاكه و به‌و گه‌نجه بڵێ: ”ئۆرشه‌لیم ده‌بێته شارێكی بێ شوورا، له‌به‌ر زۆری خه‌ڵك و ئاژه‌ڵی ماڵی تێیدا.
- 5
- منیش بۆی ده‌بمه شوورای ئاگرین له هه‌ر چوارده‌وری، ده‌بمه شكۆ له‌ناوه‌ڕاستی.“» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 6
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «هۆی، هۆی! له خاكی باكوور هه‌ڵێن، چونكه وه‌ك چوار باكهی ئاسمان په‌رته‌وازه‌م كردوون.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 7
- «هۆی، ده‌رباز به، ئه‌ی خه‌ڵكی سییۆن كه له بابل ده‌ژین!»
- 8
- چونكه یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «له‌دوای ئه‌وه‌ی خودای شكۆدار منی نارد بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ئێوه‌یان تاڵان كرد، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌ستتان لێده‌دات، ده‌ست له بیلبیله‌ی چاوی ده‌دات،
- 9
- بێگومان من ده‌ستیان لێ ده‌وه‌شێنم و ده‌بنه تاڵانی بۆ كۆیله‌كانیان. ئینجا ده‌زانن كه یه‌زدانی سوپاسالار منی ناردووه.
- 10
- «ئه‌ی دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونكه من دێم و له‌نێوتاندا نیشته‌جێ ده‌بم.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 11
- «له‌و ڕۆژه‌دا زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كان دێنه پاڵ یه‌زدان و ده‌بنه گه‌لی من. له‌نێو ئێوه‌دا نیشته‌جێ ده‌بم و ده‌زانن كه یه‌زدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوه ناردووه.
- 12
- یه‌زدان یه‌هودا ده‌كاته میراتی خۆی، به‌شی خۆی له‌سه‌ر خاكی پیرۆز، دووباره ئۆرشه‌لیم هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.
- 13
- ئه‌ی هه‌موو ئاده‌میزاد، له‌به‌رده‌م یه‌زدان بێده‌نگ بن، چونكه له نشینگه پیرۆزه‌كه‌یه‌وه هه‌ستا!»