عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بانگه‌وازی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای یه‌زدان
- 1
- له مانگی هه‌شتی ساڵی دووه‌می داریوش، فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ زه‌كه‌ریای پێغه‌مبه‌ر كوڕی به‌ره‌خیای كوڕی عیدۆ هات:
- 2
- «یه‌زدان زۆر له باوباپیرانتان تووڕه بوو.
- 3
- له‌به‌ر ئه‌وه به گه‌ل ده‌ڵێیت: یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لام، منیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان.“ ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره.
- 4
- وه‌ك باوباپیرانتان مه‌بن، ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێشوو پێیان ڕاگه‌یاندن: یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت: ”له ڕه‌فتاره خراپ و نه‌ریته خراپه‌كانتان بگه‌ڕێنه‌وه.“ به‌ڵام گوێیان نه‌گرت و سه‌رنجیان نه‌دامێ. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 5
- ئێستا باوباپیرانتان له‌كوێن؟ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌كان، ئایا هه‌تاهه‌تایه ده‌ژین؟
- 6
- به‌ڵام فه‌رمایشت و فه‌رزه‌كانم كه به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانم پێ ڕاسپارد، ئایا به باوباپیرانتان نه‌گه‌یشت؟
«ئینجا تۆبه‌یان كرد و گوتیان: ”هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار مه‌به‌ستی بوو پێمانی بكات، به‌پێی ڕه‌فتار و نه‌ریته‌كانمان، ئاوای پێ كردین.“» - پیاوێك له‌نێو دار مۆرده‌كان
- 7
- له بیست و چواری یازده كه مانگی شوباته له دووه‌م ساڵی داریوش، په‌یامی یه‌زدان بۆ زه‌كه‌ریای پێغه‌مبه‌ر كوڕی به‌ره‌خیای كوڕی عیدۆ هات.
- 8
- له شه‌ودا بینینێكم بۆ ئاشكرا كرا: له‌به‌رده‌مم پیاوێك سواری ئه‌سپێكی سوور بووه. پیاوه‌كه له شیوێك له‌نێو دار مۆرده‌كان[a] ڕاوه‌ستاوه، له پشتییه‌وه ئه‌سپی سوور و زه‌رد و سپی هه‌بوو.
- 9
- ئینجا پرسیارم كرد: «گه‌وره‌م، ئه‌مانه چین؟»
ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد وه‌ڵامی دامه‌وه: «من پیشانت ده‌ده‌م ئه‌مانه چین.» - 10
- ئینجا ئه‌و پیاوه‌ی له‌نێو دار مۆرده‌كان ڕاوه‌ستا بوو فه‌رمووی: «ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه یه‌زدان ناردوونی تاكو به‌ناو زه‌ویدا بگه‌ڕێن.»
- 11
- ئینجا وه‌ڵامی فریشته‌كه‌ی یه‌زدانیان دایه‌وه ئه‌وه‌ی له‌نێو دار مۆرده‌كان وه‌ستابوو، گوتیان: «به‌ناو زه‌ویدا گه‌ڕاین، هه‌موو زه‌وی حه‌ساوه‌ته‌وه و له ئارامیدایه.»
- 12
- ئینجا فریشته‌كه‌ی یه‌زدان فه‌رمووی: «ئه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار، هه‌تا كه‌ی تۆ به‌زه‌ییت به ئۆرشه‌لیم و شارۆچكه‌كانی یه‌هودا نایه‌ته‌وه كه ئه‌م حه‌فتا ساڵه لێیان تووڕه بوویت؟»
- 13
- یه‌زدانیش به قسه‌ی خۆش و دڵدانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و فریشته‌یه‌ی دایه‌وه كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد.
- 14
- ئینجا ئه‌و فریشته‌یه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم پێی گوتم: «ئه‌م په‌یامه ڕابگه‌یه‌نه: یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”خۆشه‌ویستییه‌كی بێ پایانم[b] بۆ ئۆرشه‌لیم و سییۆن هه‌یه.
- 15
- زۆریش له‌و نه‌ته‌وانه تووڕه‌م كه له‌خۆڕازین. من كه‌مێك تووڕه بووم، به‌ڵام ئه‌وان له سزادانه‌كه درێژدادڕییان كرد.“
- 16
- «له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”به به‌زه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم و له‌وێ ماڵه‌كه‌م بنیاد ده‌نرێته‌وه. گوریسی پێوانه‌ش به‌سه‌ر ئۆرشه‌لیمدا ڕاده‌كێشرێت.“ ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره.
- 17
- «هه‌روه‌ها ڕایبگه‌یه‌نه: یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”دیسان شارۆچكهكانم سه‌رڕێژ ده‌بن له خێروخۆشی، یه‌زدان دووباره دڵی سییۆن ده‌داته‌وه و ئۆرشه‌لیم هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.“»
- چوار قۆچ و چوار پیشه‌وه‌ر
- 18
- پاشان چاوم هه‌ڵبڕی و بینیم چوار قۆچ له‌به‌رده‌مم بوون.
- 19
- له‌و فریشته‌یه‌م پرسی كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم: «ئه‌مانه چین؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه: «ئه‌مانه ئه‌و قۆچانه‌ن كه یه‌هودا و ئیسرائیل و ئۆرشه‌لیمیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه.» - 20
- ئینجا یه‌زدان چوار پیشه‌وه‌ری پیشان دام.
- 21
- پرسیارم كرد: «ئه‌مانه هاتوون چی بكه‌ن؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه: «ئه‌مانه ئه‌و قۆچانه‌ن كه یه‌هودایان په‌رتوبڵاو كرده‌وه، تاكو كه‌س نه‌توانێت سه‌ری به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه هاتوون تاكو بیانتۆقێنن و قۆچه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان فڕێبده‌ن، ئه‌وانه‌ی قۆچیان به‌سه‌ر خاكی یه‌هودا به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ په‌رتوبڵاوكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی.»
- a. 1:8 مۆرد: دارێكه گه‌ڵاكانی به‌بریقه و سه‌وزێكی تۆخه، گوڵی سپی ده‌گرێت و بۆنی خۆشه، له بێتله‌حم و حه‌برۆن هه‌یه. ئێستا له ڕۆژهه‌ڵات پێی ده‌گوترێت (ئاس).
- b. 1:14 عیبری: زۆر ئیره‌دارم. خودا حه‌سوودی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستێكی باش هاتووه، چونكه خودا نایه‌وێت هیچ خودایه‌كی دیكه بپه‌رسترێت.