عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چاوپێكه‌وتنی ڕائووس له‌گه‌ڵ بۆعه‌ز
- 1
- ناعۆمی خزمێكی مێرده‌كه‌ی هه‌بوو به ناوی بۆعه‌ز، پیاوماقوڵی هه‌مان تیره‌ی ئه‌لیمه‌له‌خ بوو.
- 2
- ڕائووسی مۆئابی به ناعۆمی گوت: «بهێڵه با بچم بۆ كێڵگه و گوڵه‌جۆ هه‌ڵبگرمه‌وه له‌دوای هه‌ركه‌سێك كه له‌گه‌ڵم میهره‌بان بێت.»
ئه‌ویش پێی گوت: «كچم بڕۆ.» - 3
- ڕائووسیش ڕۆیشت و به‌دوای دروێنهكهرهكاندا له كێڵگه‌یه‌ك گوڵه‌جۆی هه‌ڵگرته‌وه. وا ڕێككه‌وت كێڵگه‌كه هی بۆعه‌ز بوو كه له تیره‌ی ئه‌لیمه‌له‌خ بوو.
- 4
- له‌و كاته‌دا بۆعه‌ز له بێتله‌حمه‌وه هات و به دروێنهكهرهكانی گوت: «یه‌زدان یارمه‌تیتان بدات.»
ئه‌وانیش گوتیان: «با به‌ره‌كه‌تی یه‌زدانت له‌سه‌ر بێت.» - 5
- بۆعه‌ز به خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت كه كرابوو به سه‌ركار به‌سه‌ر دروێنهكهرهكاندا: «ئه‌م كچه هی كێیه؟»
- 6
- ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «كچێكی مۆئابییه له‌گه‌ڵ ناعۆمی له وڵاتی مۆئابه‌وه هاتووه،
- 7
- پێی گوتین: ”لێمگه‌ڕێن با گوڵه‌جۆ له‌دوای دروێنهكهرهكان كۆبكه‌مه‌وه.“ ئیتر هات و له به‌یانییه‌وه هه‌تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، تۆزێك نه‌بێت له‌ژێر كه‌پره‌كه پشووی دا.»
- 8
- بۆعه‌ز به ڕائووسی گوت: «گوێ بگره كچم. مه‌ڕۆ بۆ كێڵگه‌یه‌كی دیكه بۆ گوڵه‌جۆ هه‌ڵگرتنه‌وه، به‌ڵكو لێره به، له‌لای كچه خزمه‌تكاره‌كانم.
- 9
- سه‌یری كێڵگه‌كه بكه له‌كوێ دروێنه ده‌كه‌ن شوێنیان بكه‌وه. خزمه‌تكاره‌كانم ئاگادار كردووه‌ته‌وه ده‌ستت لێ نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر تینوو بوویت بڕۆ له كوپه‌كان ئاو بخۆوه كه پیاوه‌كان ئاوی تێده‌كه‌ن.»
- 10
- ڕائووس كڕنۆشی برد و له‌سه‌ر ڕوو كه‌وت، پێی گوت: «چۆن له‌به‌رچاوی تۆ ڕه‌زامه‌ندیم به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا من بێگانه‌م!»
- 11
- بۆعه‌زیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «هه‌موو ئه‌وه‌ی كه بۆ خه‌سووت كردووته دوای مردنی پیاوه‌كه‌ت، به ته‌واوی پێم گوتراوه، ته‌نانه‌ت وازت له دایك و باوك و ئه‌و خاكه‌ی لێی له‌دایك بوویت هێناوه و هاتیت بۆ لای گه‌لێك كه پێشتر نه‌تناسیون.
- 12
- با یه‌زدان چاكه‌ی ئه‌م كاره‌ت بداته‌وه، با یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل به ته‌واوی پاداشتت بداته‌وه. ئه‌وه‌ی كه هاتوویت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌یته ژێر باڵه‌كانی.»
- 13
- ئه‌ویش گوتی: «گه‌وره‌م با به‌رده‌وام له‌به‌رچاوت ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ستبهێنم، چونكه دڵت دامه‌وه و دڵی كارهكهرهكهتت خۆش كرد، هه‌رچه‌نده وه‌كو یه‌كێكیش نیم له كارهكهرهكانت.»
- 14
- له كاتی نانخواردندا بۆعه‌ز پێی گوت: «وه‌ره پێشه‌وه بۆ ئێره و نان بخۆ و پارووهكهت به سركه‌كه بكه.»
ئه‌ویش له‌لای دروێنهكهرهكانهوه دانیشت و بۆعه‌زیش جۆی برژاوی پێدا، ئیتر خواردی و تێر بوو، لێشی مایه‌وه. - 15
- كاتێك هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی جۆ هه‌ڵبگرێته‌وه، بۆعه‌ز فه‌رمانی به پیاوه‌كانی دا: «لێیگه‌ڕێن با له‌نێو كۆڵهجۆكانیش[a] جۆ هه‌ڵبگرێته‌وه و ئه‌زیه‌تی مه‌ده‌ن،
- 16
- له دهسكهكانیش بۆی ده‌ربهێنن. لێیگه‌ڕێن با هه‌ڵیبگرێته‌وه و قسه‌ی پێ مه‌ڵێن.»
- 17
- ئه‌ویش گوڵه‌جۆی هه‌ڵگرته‌وه هه‌تا ئێواره، ئه‌وه‌ی هه‌ڵیگرتبووه‌وه كوتای و نزیكه‌ی ئێفهیهك[b] جۆ بوو.
- 18
- جا هه‌ڵیگرت و گه‌ڕایه‌وه ناو شار. خه‌سووی ئه‌وه‌ی بینی كه هه‌ڵیگرتبووه‌وه، ئه‌و خواردنه‌ش كه له‌دوای تێربوونی لێی مابووه‌وه دایه خه‌سووی.
- 19
- خه‌سووشی پێی گوت: «ئه‌مڕۆ له‌كوێ گۆڵه‌جۆت هه‌ڵگرته‌وه و له‌كوێ ئیشت كرد؟ با به‌ره‌كه‌تدار بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاوی لێته.»
ئه‌ویش باسی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خه‌سووی كرد كه ئیشی له‌گه‌ڵدا كردووه گوتی: «ئه‌و پیاوه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئیشم له‌گه‌ڵدا كردووه ناوی بۆعه‌زه.» - 20
- ناعۆمیش به بووكه‌كه‌ی گوت: «ئه‌و به‌ره‌كه‌تداره له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه، ئه‌وه‌ی زیندووان و مردووانی بێبه‌ش نه‌كردووه له خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهی.» ئینجا ناعۆمی پێی گوت: «ئه‌و پیاوه یه‌كێكه له خوێنگرهكانمان[c] .»
- 21
- ڕائووسی مۆئابیش گوتی: «هه‌روه‌ها پێی گوتم: ”له‌گه‌ڵ خزمهتكارهكانمدا بمێنه‌وه هه‌تا هه‌موو دروێنهكهم ته‌واو ده‌كه‌ن.“»
- 22
- ناعۆمیش به ڕائووسی بووكی گوت: «كچم وا چاكه له‌گه‌ڵ كارهكهرهكانی ئه‌و بچیت، نه‌وه‌ك له كێڵگه‌یه‌كی دیكه ئه‌زیه‌تت بده‌ن.»
- 23
- ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كچه خزمه‌تكاره‌كانی بۆعه‌زدا له هه‌ڵگرتنه‌وه مایه‌وه هه‌تا دروێنه‌ی جۆ و دروێنه‌ی گه‌نم ته‌واو بوو، له‌گه‌ڵ خه‌سووی ژیا.
- a. 2:15 بڕوانه \+xt دواوتار 24:19\+xt*.
- b. 2:17 نزیكه‌ی سێزده كیلۆ.
- c. 2:20 بڕوانه پێشه‌كی.