عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ناعۆمی و ڕائووس
- 1
- له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕابه‌ره‌كان، قاتوقڕییهك له خاكه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا. له بێتله‌حمی یه‌هوداوه پیاوێك خۆی و ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی كۆچیان كرد و په‌نایان بۆ وڵاتی مۆئاب برد.
- 2
- ناوی پیاوه‌كه ئه‌لیمه‌له‌خ بوو، ناوی ژنه‌كه‌شی ناعۆمی بوو، ناوی دوو كوڕه‌كه‌شی مه‌حلۆن و كیلیۆن بوو، له ئهفراتییهكانی[a] بێتله‌حمی یه‌هودا بوون. ئیتر هاتن بۆ وڵاتی مۆئاب و له‌وێ ژیان.
- 3
- له‌وێ ئه‌لیمه‌له‌خی مێردی ناعۆمی مرد، ناعۆمی و دوو كوڕه‌كه‌ی مانه‌وه و
- 4
- دوو ژنی مۆئابیان هێنا، یه‌كێكیان ناوی عۆرپا بوو ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ڕائووس. له‌وێ بۆ ماوه‌ی ده ساڵ مانه‌وه.
- 5
- ئینجا مه‌حلۆن و كیلیۆن مردن، ئیتر ناعۆمی له كوڕه‌كانی و مێرده‌كه‌ی بوو.
- 6
- دوای ئه‌وه‌ی ناعۆمی له وڵاتی مۆئابدا بیستی كه خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و نانی داوه پێیان، خۆی و بووكه‌كانی هه‌ستان و وڵاتی مۆئابیان به‌جێهێشت.
- 7
- له‌و شوێنه‌ی كه لێی بوون له‌گه‌ڵ بووكه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه خاكی یه‌هودا.
- 8
- ناعۆمی به بووكه‌كانی گوت: «هه‌ریه‌كه‌تان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی دایكی خۆی. خودا پاداشتی ئه‌و چاكه‌یه‌تان بداته‌وه كه له‌گه‌ڵ مردووه‌كان و مندا كردتان.
- 9
- خودا بتانحه‌سێنێته‌وه هه‌ریه‌كه و له ماڵی مێردی خۆی.»
ئینجا ماچی كردن و ئه‌وانیش به ده‌نگی به‌رز گریان. - 10
- پێیان گوت: «ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین بۆ لای گه‌له‌كه‌ت.»
- 11
- ناعۆمی گوتی: «كچه‌كانم بگه‌ڕێنه‌وه. بۆچی له‌گه‌ڵ من دێن؟ ئایا سكم كوڕی تێدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به مێردتان؟
- 12
- بگه‌ڕێنه‌وه و بڕۆن چونكه تازه پیر بووم، ناتوانم شوو بكه‌مه‌وه. وا گوتیشم ئومێدی ئه‌وه هه‌بوو كه ئه‌مشه‌و شوو بكه‌مه‌وه و چه‌ند كوڕێكیشم بوو،
- 13
- ئایا چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن هه‌تا گه‌وره ده‌بن؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وان خۆتان ده‌به‌ستنه‌وه و شوو ناكه‌نه‌وه؟ نا كچه‌كانم. زۆر خه‌فه‌ت بۆ ئێوه ده‌خۆم، چونكه خودا خراپه‌ی به‌سه‌رم هێنا».
- 14
- ئینجا دیسان به ده‌نگی به‌رزه‌وه گریان. عۆرپا خه‌سووی ماچكرد، به‌ڵام ڕائووس به توندی له باوه‌شی گرت.
- 15
- ناعۆمی گوتی: «ئه‌وه‌تا عۆرپا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای گه‌له‌كه‌ی و خوداوه‌نده‌كانی. تۆش له‌گه‌ڵ عۆرپا بگه‌ڕێوه.»
- 16
- ڕائووس گوتی: «زۆرم لێ مه‌كه به‌جێت بهێڵم و وازت لێ بهێنم، چونكه بۆ كوێ بچیت ده‌چم و له هه‌ركوێ بمێنیته‌وه ده‌مێنمه‌وه. گه‌لی تۆ گه‌لی منه و خودای تۆ خودای منه.
- 17
- له‌كوێ بمریت له‌وێ ده‌مرم و هه‌ر له‌وێش به خاك ده‌سپێردرێم. با یه‌زدان توندترین سزام بدات، ئه‌گه‌ر جگه له مردن شتێك من له تۆ جیا ده‌كاته‌وه.»
- 18
- كه بینی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بڕوات، ئیتر زۆری لێ نه‌كرد.
- 19
- ئینجا هه‌ردووكیان ڕۆیشتن هه‌تا چوونه ناو بێتله‌حم. كاتێك گه‌یشتنه بێتله‌حم شارۆچكه‌كه هه‌مووی له‌به‌ر ئه‌وان خرۆشا و گوتیان: «ئایا ئه‌مه ناعۆمییه؟»
- 20
- ئه‌ویش پێی گوتن: «پێم مه‌ڵێن ”ناعۆمی“[b] ، به‌ڵكو پێم بڵێن ”مارا“[c] چونكه خودای هه‌ره به توانا ژیانی زۆر تاڵ كردم.
- 21
- من به پڕی ڕۆیشتم و خودا به به‌تاڵی منی هێنایه‌وه. بۆچی به ناعۆمی با‌نگم ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یه‌زدان كۆستی خستم، هه‌ره به توانا تووشی خراپه‌ی كردم؟»
- 22
- ئیتر ناعۆمی و ڕائووسی مۆئابی بووكی، له وڵاتی مۆئابه‌وه هاتنه‌وه و له سه‌ره‌تای دروێنه‌ی جۆ چوونه ناو بێتله‌حمه‌وه.
- a. 1:2 ئه‌فراتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزی ئه‌فرایم، دووه‌م كوڕی یوسف. بڕوانه \+xt په‌یدابوون 41:52\+xt*.
- b. 1:20 واته (هۆی خۆشی و شادییهكهم).
- c. 1:20 له زمانی عیبری \+tl ناعۆمی\+tl* به واتای خوێن شیرین دێت، هه‌روه‌ها (مارا) به واتای تاڵ.