عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
په‌یداكردنی ژن بۆ نه‌وه‌ی بنیامین 
1
پێشتر پیاوانی ئیسرائیل له‌ میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «كه‌س له‌ ئێمه‌ كچی خۆی ناداته‌ نه‌وه‌ی بنیامین بۆ هاوسه‌رگیری.»
2
ئینجا گه‌ل چوون بۆ بێت‌ئێل و هه‌تا ئێواره‌ له‌وێدا له‌به‌رده‌م خودا مانه‌وه‌ و ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌ و گریان، گریانێكی به‌كوڵ.
3
گوتیان: «ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئه‌مه‌ له‌ ئیسرائیلدا ڕوویدا، هه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل هۆزێك له‌ ده‌ست بدات؟»
4
بۆ ڕۆژی دواتر گه‌ل زوو هه‌ستا و له‌وێدا قوربانگایه‌كیان دروستكرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شییان پێشكه‌ش كرد.
5
ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل گوتیان: «له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل كێ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌هاته‌ به‌رده‌م یه‌زدان؟»[a] چونكه‌ سوێندێكی گه‌وره‌یان خواردبوو ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نایه‌ته‌ میچپا بۆ به‌رده‌م یه‌زدان كه‌ ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ بكوژرێت.
6
ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هه‌ڵكێشا و گوتیان: «ئه‌مڕۆ هۆزێك له‌ ئیسرائیلدا دابڕا.
7
بۆ ئه‌وانه‌ی لێیان ماونه‌ته‌وه‌ چی بكه‌ین له‌باره‌ی ژنه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ سوێندمان به‌ یه‌زدان خواردووه‌ كه‌ له‌ كچه‌كانمان ژنیان نه‌ده‌ینێ؟»
8
ئینجا گوتیان: «چ هۆزێك له‌ هۆزه‌كانی ئیسرائیل نه‌هاتووه‌ته‌ به‌رده‌م یه‌زدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌س له‌ دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆردوگا نه‌هاتووه‌،
9
چونكه‌ كاتێك گه‌لیان ژمارد، ته‌ماشایان كرد ته‌نها یه‌ك پیاویش له‌ دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نه‌هاتووه‌.
10
ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه‌ دوازده‌ هه‌زار جه‌نگاوه‌ریان بۆ ئه‌وێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بده‌نه‌ به‌ر شمشێر، به‌ ژن و منداڵه‌كانیشه‌وه‌.
11
ده‌بێت ئه‌مه‌ش بكه‌ن، هه‌موو نێرێك و هه‌موو ئافره‌تێك له‌ناو ببه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ نێر پاڵكه‌وتبێت.»
12
جا له‌ دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سه‌د كچی پاكیزه‌یان بینییه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پیاو سه‌رجێییان نه‌كردبوو، ئه‌وانیان هێنا ئۆردوگاكه‌ له‌ شیلۆ ئه‌وه‌ی له‌ خاكی كه‌نعان بوو.
13
ئینجا هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ناردیان و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی بنیامین ئه‌وانه‌ی له‌ تاشه‌به‌ردی ڕیمۆندا بوون قسه‌یان كرد و بانگیان كردن بۆ ئاشتبوونه‌وه‌.
14
جا له‌و كاته‌دا نه‌وه‌ی بنیامین گه‌ڕانه‌وه‌ و ئه‌و كچانه‌یان دانێ كه‌ له‌ یاڤێش گلعاد به‌ زیندوویی هێشتبوونیانه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا به‌شی هه‌موو پیاوه‌كانی نه‌وه‌ی بنیامینی نه‌كرد.
15
گه‌لیش ئاخیان بۆ نه‌وه‌ی بنیامین هه‌ڵكێشا، چونكه‌ یه‌زدان كه‌لێنی كرده‌ ناو هۆزه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌.
16
ئینجا پیرانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ گوتیان: «ژن له‌ نه‌وه‌ی بنیامین نه‌ماوه‌، چی بۆ ئه‌وانی دیكه‌ بكه‌ین له‌باره‌ی ژنانه‌وه‌؟
17
پێویسته‌ ده‌ربازبووه‌كانی بنیامین میراتگریان هه‌بێت، تاكو هیچ هۆزێك له‌ ئیسرائیل نه‌سڕێته‌وه‌.
18
ئێمه‌ش ناتوانین له‌ كچه‌كانمان ژنیان بده‌ینێ، چونكه‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل سوێندیان خواردووه‌ و گوتوویانه‌ ”نه‌فره‌ت لێكراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ژن ده‌دات به‌ نه‌وه‌ی بنیامین.“
19
ئه‌وه‌تا هه‌موو ساڵێك له‌ شیلۆدا جه‌ژن ده‌گێڕن بۆ یه‌زدان، له‌ باكووری بێت‌ئێل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ڕێگایه‌ی له‌ بێت‌ئێله‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ شه‌خه‌م و له‌ باشووری له‌ڤۆنه‌.»
20
ئینجا فه‌رمانیان دا به‌ نه‌وه‌ی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و له‌ ڕه‌زه‌مێوه‌كاندا بۆسه‌ بنێنه‌وه‌ و
21
چاوه‌ڕێ بكه‌ن هه‌تا كچانی شیلۆ ده‌چنه‌ ناو سه‌ماكردن، ئینجا ئێوه‌ له‌ ڕه‌زه‌مێوه‌كانه‌وه‌ وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ و كچێك له‌ كچه‌كانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاكی بنیامین.
22
جا ئه‌گه‌ر باوك و براكانیان هاتن بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵامان له‌لا بكه‌ن، پێیان ده‌ڵێین: ”له‌به‌ر ئێمه‌ به‌زه‌ییتان پێیاندا بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ جه‌نگدا بۆ هه‌ریه‌كیان ژنێكمان ده‌ست نه‌كه‌وت. ئێوه‌ش تاوانبار نین له‌ شكاندنی سوێندتان، چونكه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆتان كچه‌كانتان نه‌دانێ.“»[b]
23
ئینجا نه‌وه‌ی بنیامین ئاوایان كرد و به‌پێی ژماره‌یان ژنیان بۆ خۆیان له‌و سه‌ماكه‌رانه‌ ڕفاند، ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ میراته‌كه‌یان[c] و شارۆچكه‌كانیان بنیاد ناوه‌ و تێیاندا نیشته‌جێ بوون.
24
ئینجا له‌و كاته‌دا نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هۆزه‌كه‌ی و خێڵه‌كه‌ی. هه‌ریه‌كه‌ له‌وێوه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ میراته‌كه‌ی.
25
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ پاشایه‌ك له‌ناو ئیسرائیلدا نه‌بوو و هه‌ركه‌س ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌به‌رچاوی خۆی ڕاست بوو.
  1. a. 21‏:5 ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانی له‌شكر. \+xt بڕوانه‌ 20‏:1‏\+xt*.
  2. b. 21‏:22 بڕوانه‌ ئایه‌تی 7.
  3. c. 21‏:23 بۆ میراته‌كه‌یان: بڕوانه‌\+xt یه‌شوع 18‏:11‏-28.‏\+xt*‏