عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئازادبوون له مردن
- 1
- كه‌واته ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه نییه كه له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا یه‌كن،
- 2
- چونكه له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه یاسای ڕۆحی ژیان له یاسای گوناه و مردن ئازادی كردیت.
- 3
- خودا ئه‌وه‌ی كرد كه ته‌ورات به‌هۆی لاوازی سروشتی دنیایی نه‌یتوانی بیكات: كوڕه‌كه‌ی خۆی له شێوه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤی گوناهبار[a] نارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قوربانی گوناه. له جه‌سته‌ی مرۆڤانه‌دا گوناهی تاوانبار كرد،
- 4
- تاكو داواكارییه دروسته‌كانی ته‌ورات له ئێمه‌دا بێته دی، كه به‌گوێره‌ی سروشتی دنیایی ناژین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆز.
- 5
- ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشتی دنیایی ده‌ژین، بایه‌خ به كاروباری سروشتی دنیایی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆز ده‌ژین، بایه‌خ به كاروباری ڕۆحی پیرۆز ده‌ده‌ن.
- 6
- بایه‌خی سروشتی دنیایی مردنه، به‌ڵام بایه‌خی ڕۆحه‌كه ژیان و ئاشتییه.
- 7
- بایه‌خی سروشتی دنیایی دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ خودا، چونكه ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت.
- 8
- جا ئه‌وانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری سروشتی دنیایین ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.
- 9
- به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕۆحی خودا له‌ناوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له‌ژێر كاریگه‌ری سروشتی دنیایی نین، به‌ڵكو له له‌ژێر كاریگه‌ری ڕۆحدان. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕۆحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه.
- 10
- ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا جه‌سته به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕۆح به‌هۆی ڕاستودروستی زیندووه.
- 11
- ئه‌گه‌ر ڕۆحی ئه‌وه‌ی عیسای له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕۆحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه.
- 12
- بۆیه ئه‌ی خوشك و برایان، ئێمه قه‌رزارین، به‌ڵام قه‌رزاری سروشتی دنیایی نین، تاكو به‌گوێره‌ی ئه‌و بژین.
- 13
- ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێوه به‌گوێره‌ی سروشتی دنیایی بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕۆحی پیرۆز كرداره‌كانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئه‌وا ده‌ژین،
- 14
- چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆحی خودا به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ڕۆڵه‌ی خودان.
- 15
- ئێوه ڕۆحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه تاكو بۆ ترس بتانگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو ڕۆحی له‌خۆگرتنه‌وه‌تان[b] وه‌رگرتووه، به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: «بابه! باوكه!»
- 16
- ڕۆحی پیرۆز خۆی شایه‌تی بۆ ڕۆحمان ده‌دات كه منداڵی خوداین.
- 17
- ئه‌گه‌ر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین.
- ئازاره‌كانی ئێستا و شكۆی داهاتوو
- 18
- پێم وایه ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت،
- 19
- چونكه به‌دیهێنراو به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن.
- 20
- به‌دیهێنراو ملكه‌چی بێنرخبوون بوو، نه‌ك به ویستی خۆی، به‌ڵكو به ویستی ئه‌وه‌ی كه ملكه‌چی كرد[c] ، به هیوای ئه‌وه‌ی
- 21
- كه خودی به‌دیهێنراو له كۆیلایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بكرێت تاكو هاوبه‌ش بێت له سه‌ربه‌ستی شكۆمه‌ندی منداڵانی خودا.
- 22
- ده‌زانین هه‌موو به‌دیهێنراوان هه‌تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن و ژانیان گرتووه.
- 23
- ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ئێمه كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ڕۆحی پیرۆزمان وه‌رگرت، له ناخماندا ده‌ناڵێنین و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی له‌خۆگرتنه‌وه‌ین، واته ڕزگاریی جه‌سته‌مان،
- 24
- چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟
- 25
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێك بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
- 26
- به هه‌مان شێوه ڕۆحی پیرۆز له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. نازانین له پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه باس ناكرێت.
- 27
- ئه‌وه‌ی دڵی مرۆڤ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت ڕۆحی پیرۆز بایه‌خ به چی ده‌دات، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له گه‌لی پیرۆزی خودا ده‌كات.
- 28
- ئێمه ده‌زانین خودا له هه‌موو شته‌كاندا كار ده‌كات بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون،
- 29
- چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو زۆرێك له خوشك و برایاندا ئه‌و ببێته نۆبه‌ره.
- 30
- ئه‌وانه‌ی پێشتر دیاری كردن بانگیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بانگی كردن بێتاوانیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بێتاوانی كردن شكۆداریشی كردن.
- سه‌ركه‌وتنی له ڕاده‌به‌ده‌ر
- 31
- ئیتر چی به‌مانه بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت، كێ دژمانه؟
- 32
- ئه‌وه‌ی ده‌ستی به كوڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه نه‌گرت، به‌ڵكو له پێناوی هه‌موومان پێشكه‌شی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان به‌خۆڕایی ناداتێ؟
- 33
- كێ سكاڵا له هه‌ڵبژێردراوانی خودا ده‌كات؟ خودایه ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات.
- 34
- كێیه تاوانبار ده‌كات؟ كه‌س نییه. عیسای مه‌سیحه كه مرد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر هه‌ستێنرایه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له ده‌سته ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێده‌كات.
- 35
- كێ له خۆشه‌ویستی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ ناخۆشی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟
- 36
- وه‌ك نووسراوه:
{له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بینه‌وه،
وه‌ك مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین.}[d] - 37
- به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌ركه‌وتووین له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆشی ویستووین،
- 38
- چونكه دڵنیام نه مردن و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو، نه هێزه‌كان،
- 39
- نه به‌رزی و نه قووڵی، نه به‌دیهێنراوی دیكه، ناتوانێت له خۆشه‌ویستی خودا جیامان بكاته‌وه كه له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه بۆمان دێت.
- a. 8:3 مه‌سیح خۆی بێ گوناه بوو، به‌ڵام هه‌مان جه‌سته‌ی مرۆڤانه‌ی گوناهباری هه‌بوو.
- b. 8:15 منداڵی كه‌سێكی دیكه وه‌ك منداڵی خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و هه‌موو مافه‌كانی پێده‌دات.
- c. 8:20 جیهان به ویستی خۆی نییه كاتێك تووشی كاره‌سات و ناخۆشی دێت، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خوداوه بۆی دێت.
- d. 8:36 \+xt زه‌بووره‌كان 44:22.\+xt*